چامپیۆنس لیگ.. بەرشەلۆنە و لێڤەرپوول و ئینتەر سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا

:: AM:09:12:19/09/2018 ‌

شەوی رابردوو بەفەرمی ركابەرییەكانی وەرزی نوێی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا دەستی پێ كرد و تێیدا یانەكانی بەرشەلۆنە و ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی و لێڤەرپوولی ئینگلیزی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی سەركەوتنی گەورەیان بەدەستهێنا.

بەشێوەیەكی گشتی ئەنجامی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا كە شەوی رابردوو بەڕێوەچوون بەمشێوەی خوارەوە بوو:-

بەرشەلۆنە (ئیسپانی) 4-0 ئایندهۆڤن (هۆڵەندی)

ئینتەر میلان (ئیتاڵی) 2-1 تۆتنهام (ئینگلیزی)

كلۆپ بڕوج (بەلجیكی) 0-1 بڕووسیا دۆرتمۆند (ئەڵمانی)

مۆناكۆ (فڕەنسی) 1-2 ئەتلەتیكۆ مەدرید (ئیسپانی)

لێڤەرپوول (ئینگلیزی) 3-2 پاریس سان جێرمان (فڕەنسی)

سرڤینا زڤیزدا (سڕبیا) 0-0 ناپۆلی (ئیتاڵی)

گەلەتەسەڕای (توركی) 3-0 لۆكۆمۆتیڤ مۆسكۆ (رووسی)

شالكە (ئەڵمانی) 1-1 پۆرتۆ (پورتوگالی)

ئەمڕۆ چوارشەمیش ركابەرییەكانی یەكەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا درێژەیان دەبێت و تێیدا چەند یارییەكی گرینگ بەڕێوەدەچێت بەمشێوەی خوارەوە:-

سەعات 7:55ی شەو / ئەیاكس ئەمستەردامی هۆڵەندی – ئایك ئەسینای یۆنانی

 سەعات 7:55ی شەو / شاختار دۆنیتسكی ئۆكڕانی – هۆڤنهایمی هۆڵەندی

سەعات 10:00ی شەو/ مانچستەر سیتی ئینگلیزی – لیۆنی فڕەنسی

سەعات 10:00ی شەو/ ریال مەدریدی ئیسپانی – رۆمای ئیتاڵی

سەعات 10:00ی شەو/ ڤالێنسیای ئیسپانی – یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی

سەعات 10:00ی شەو/ یۆنگ بۆیزی سویسڕی – مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی

سەعات 10:00ی شەو/ بەنفیكای پورتوگالی – بایرن میونشنی ئەڵمانی

سەعات 10:00ی شەو/ ڤیكتۆریا بلزنی چیكی – سیسكا مۆسكۆی رووسی




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م