ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی بەهاوکاری دەوڵەتی کوێت جانت او پێداویستی خوێندنی بەسەر 50 قوتابی قوتابخانەی هەرشەمدا بڵاوکردەوە کە ئەم هاوکارییانە لە درێژەی هاوکاریکردنی قوتابیان بەمەبەستی گرنگیندان بە پرۆسەی خوێندنه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 13ی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبەری 2016، له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی جانتاو پێداویستیه‌كانی خوێندن و گرنگیدان به‌پرۆسه‌ی خوێندنی ئاواره‌كان له‌كه‌مپه‌كاندا، ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی دەوڵەتی کوێت جانتای بەسەر قوتابی کچی قۆناغی ئاماده‌یی کەمپی هەرشەمدا بڵاوکردەوە.
هه‌روه‌ها ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەهۆی هاتنی وەرزی زستان، نەوتی بەسەر 2000 خێزانی ئاوارەی ناو کەمپی حەسەن شامدا دابەشکرد.
هاوکارییەکانی ده‌زگه‌ی خێرخوازیی بارزانی لەیەکەم رۆژی هاتنی ئاوارەکانەوە بەردەوامە و رۆژانە ''خواردنی گەرم، سۆبە، سوتەمەنی، جل و بەرگ و بەتانی و ...هتد'' بەسەر ئاوارەکاندا بڵاو دەکاتەوە.