دوای ئه‌وه‌ی له گۆڕه‌پانی دراما و سینه‌مای عه‌ره‌بیدا بووه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار. له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا غاده عه‌بدوڕازق رای گه‌یاندووه، ره‌نگه له دوای پێنج ساڵی تر له هونه‌ر دوور بكه‌ومه‌وه و روو له پڕۆژه‌یه‌كی جوانكاری بكه‌م.
پێگه‌ی "
ئیلاف" له هه‌واڵێكیدا رۆشنایی خستووه‌ته سه‌ر خاتوونه هونه‌رمه‌ند غاده عه‌بدوڕازق كه ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاری دنیای هونه‌ریی عه‌ره‌بی و میسرییه، كه ده‌یه‌وێ له دوای پێنج ساڵی تر، له كاری هونه‌ری دوور بكه‌وێته‌وه.
له به‌رنامه‌ی "الحكایه" كه راگه‌یاندكار عه‌مرو ئه‌دیب ئاماده و پێشكه‌شی ده‌كات و له كه‌ناڵی "ئێم بی سی∀دا دێته وه‌شان، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند غاده كردووه و پرسیاری لێ كردووه، له دوای پێنج ساڵی تر ده‌ته‌وێ چی بكه‌یت؟ غاده‌یش گوتوویه‌تی ره‌نگه له دوای پێنج ساڵی تر به یه‌كجاری له هونه‌ر و كاره هونه‌رییه‌كان دوور بكه‌ومه‌وه.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی پێم كرا له بواره‌كه‌ی خۆم له هونه‌ردا كردوومه، ره‌نگه ماوه‌یه‌كی تر هی ئه‌وه بێت بیر له ژیانی تایبه‌تی خۆم بكه‌مه‌وه، ده‌مه‌وێ ئیتر بایه‌خ به منداڵ و نه‌وه‌كانم بده‌م و زیاتری ژیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا به‌سه‌ر ببه‌م.
دواتریش غاده ئاماژه‌ی دا كه له دوای دووركه‌وتنه‌وه له هونه‌ر، ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی "رۆتانا"دا ئاماده‌كاری بۆ پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی بكه‌ن كه پێوه‌ندیی به بواری جوانكارییه‌وه هه‌بێت.
غاده عه‌بدوڕازق له ساڵی 1965دا له شاری جیزه‌ی میسر له دایك بووه، كۆلیژی زانستی حاسیبه‌ی ته‌واو كردووه. تا ئێسته چه‌ندان جار هاوسه‌رگیری كردووه كه یه‌كه‌میان له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا بووه. له سه‌ره‌تادا غاده ته‌نیا رێكلامی ده‌كرد و به‌هۆی جوانییه‌كه‌یه‌وه له‌و بواره‌دا ده‌ركه‌وت. دواتر ده‌رهێنه‌ر محه‌مه‌د عه‌بدولعه‌زیز به‌هره‌كه‌ی دۆزییه‌وه و له بواری سینه‌مادا به‌كاری هێنا. به‌ڵام غاده زیاتر به زنجیره درامای "عائله الحاج متولی" ناوبانگێكی زۆری ده‌ركرد كه له‌و كاره‌دا به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كۆچكردوو نوور ئه‌لشه‌ریف نواندنی كرد. تا ئێسته خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌مایی و زنجیره درامایه.