ئیتاڵیا سزایەكی قورسی بەسەر دۆگلاس كۆستا سەپاند

:: AM:10:11:19/09/2018 ‌

یەكەتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزایەكی قورسی بەسەر یاریزانی بەڕازیلی و یانەی یۆڤێنتۆس دۆگلاس كۆستا سەپاند بەهۆی هەڵسوكەوتە دوور لە وەرزشییەكەی بەرامبەر یانەی ساسولۆ.

رۆژی یەكشەمی رابردوو یانەی یۆڤێنتۆس لەنێو یاریگەی ئەلیانز ستادیۆم لە گەڕی چوارەمی خولی پلە یەكی ئیتاڵیا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی ساسولۆی بردەوە.

لە یارییەكەدا كۆستا بە كارتی سووری ناوبژیوان كرابووە دەرەوە بەهۆی ئەوەی تفی كردبووە روخساری دی فڕانشیسكۆ یاریزانی یانەی ساسولۆ.

لەمبارەیەوە یەكەتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا سزایەكی قورسی بەسەر یاریزانەكە سەپاند ئەویش بێبەشكردن بوو لە 4 یاریی داهاتووی یانەكەیدا.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م