بەرشەلۆنە لە یارییەكەی دوێنێ سەرسامی یاریزانێكی ئایندهۆڤن بووە

:: AM:10:31:19/09/2018 ‌

سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرایان كرد، یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەهۆی یارییەكەی شەوی رابردووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا سەرسامی یاریزانێكی یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی بووە.

شەوی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە لە یەكەم یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە 4 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی ئایندهۆڤنی بردەوە.

رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی ئاشكرای كرد: هەرچەندە یانەی بەرشەلۆنە 4 گۆڵی تۆمار كرد، بەڵام بە ئاستی گۆڵپارێزەكەی یانەی ئایندهۆڤن گیرۆن زویت سەرسام بوونە و بڕیاریانداوە هەوڵی گرێبەستكردنی لەگەڵ بدەن بۆ پڕكردنەوەی شوێنی گاسپەر سیلیسین كە بڕیاریداوە یانەكە جێبێڵێ.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد: یانەی بەرشەلۆنە ماوەیەكە چاودێری زویتی گۆڵپارێزی یانەی ئایندهۆڤن دەكات و بڕیاریشی داوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا هەوڵەكانی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵی چڕ بكاتەوە.

ئەمە لە كاتێكدایە كە ماوەیەكە سیلیسین هەڕەشەی جێهێشتنی یانەی بەرشەلۆنە دەكات بەهۆی مانەوەی لەسەر كورسی یەدەگ لە بەشێكی زۆری یارییەكانی یانەكەدا.

گۆڵپارێزە تەمەن 27 ساڵییەكەی یانەی ئایندهۆڤن لە ساڵی 2006وە لە ریزی یانەكەدا یاریی دەكات، هەرچەندە لە یارییەكەی شەوی رابردووش بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە 4 گۆڵی لێ تۆمار كرا، بەڵام ئاستێكی باشیشی پێشكەش كرد.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م