دوای عه‌بادی فه‌رمانی به پێكهێنانی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه دا له‌باره‌ی وێنه‌گرتنی كارتی ده‌نگدان به سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه و ئه‌مه‌ی به پێشێلكاری ناوبرد، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی خولی نوێی په‌رله‌مانی عێراق به توندی وه‌ڵامی عه‌بادی دایه‌وه و دووپاتی كرده‌وه، په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه لێكۆڵینه‌وه له هه‌ر ئاریشه‌یه‌كی بكات.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبووسی له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی داوه، خولی نوێی په‌رله‌مان، جیاوازه له خوله‌كانی پێش خۆی، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به هیچ شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ڕێ به هیچ كه‌سێك نادات ده‌ستوه‌ردان و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هه‌ر پرسێكی تایبه‌ت به په‌رله‌مان بكات، به فه‌رمانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكهێنراوه و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی لێدوانی له‌وشێوه‌یان داوه، درۆیان كردووه و له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، به‌ڕه‌چاوكردنی هه‌ستیاری دۆخه‌كه كه ئێسته عێراق پێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ و ئه‌وه‌ی له به‌سڕه ڕوو ده‌دا، هیواخوازبووین سه‌رۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر عه‌بادی گرنگی به ده‌نگی هاووڵاتییان و مه‌ینه‌تی و پێویستییه‌كانیان بدات، نه‌ك گوێ به‌و ده‌نگه نه‌شازانه بدات، كه له ڕابردوو ده‌ژین و تووشی وه‌همی داهاتوو بوون.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران محه‌مه‌د حه‌لبووسی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان جیاواز ده‌بێ له‌وانه‌ی پێشوو و ڕێ به هیچ كه‌سێك نادات ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بكات، په‌رله‌مان ڕێنمایی و فه‌رمان له هیچ كه‌س و ده‌سه‌ڵاتێك وه‌رناگرێ و ته‌نیا گوێ له ده‌نگی گه‌ل ده‌گرێ كه سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانه.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێ دا به فه‌رمانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان بڕیار دراوه به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و فره‌وان له‌باره‌ی لێدوانی به‌شێك له په‌رله‌مانتاران و هه‌ندێ میدیا كه بانگه‌شه‌ی ئه‌و درۆیانه‌یان كردووه و هیچ ڕاستییه‌كی له پشته‌وه نییه، به‌تایبه‌ت ئه‌و لایه‌نه میدیایییانه تا ئێسته‌یش به‌شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی و به ئاگاداری و پشتیوانی سه‌رۆك وه‌زیران و پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌ركاره‌كان له عێراق كار ده‌كه‌ن.