سه‌نته‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینى ده‌كات، عێراق 10 ساڵى تر ناتوانێ به‌رهه‌مى نه‌وتى زیاد بكات و یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ته‌نگژه‌ى ئهمدوایییهى به‌سڕه‌یه.
سه‌نته‌رى "IHS" كه سه‌نته‌رێكى نێوده‌وڵه‌تییه بۆ شیكردنه‌وه‌ى زانیارییه‌كان، باره‌گاكه‌ى له له‌نده‌نه، پێشبینى كردووه بۆ 10 ساڵى تر عێراق نه‌توانێ به‌رهه‌مى نه‌وتى زیاند بكات، ته‌نیا به‌شێوه‌یه‌كى رێژه‌یى بچووك نه‌بێت.
كریستۆڤه‌ر ئیلنهر شرۆڤه‌كار له سه‌نته‌ره‌كه گوتوویه‌تى، "عێراق به‌دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت داده‌نرێت له رێكخراوى ئۆپیك، به‌ڵام له 10 ساڵى داهاتوو ناتوانێ به‌رهه‌مى خۆى زیاد بكات، كه ئێسته رۆژانه پێنج ملیۆن به‌رمیله".
به‌پێى هه‌واڵێكى كه‌ناڵى
"حوڕه"ئه‌م شرۆڤه‌كاره دووپاتى كردووه‌ته‌وه، ئێسته عێراق ده‌توانێ ئه‌وه‌ى هه‌یه به‌رهه‌مى بۆ حه‌وت ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا زیاد بكات، به‌ڵام له‌ڕووى كردییه‌وه به‌هۆى بارودۆخى سیاسى و ئابوورى ئه‌و كاره‌ى بۆ ئه‌نجام نادرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات یه‌كێك له هۆكاره‌كانیش ته‌نگژه‌ى ئهمدوایییهى به‌سڕه‌یه، چونكه عێراق به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت پشت به به‌سڕه ده‌به‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆى كه‌وتنى ژێرخانى ئابوورى ئه‌م شاره، ناتوانێ نه‌وته‌كه به‌ره‌و به‌نده‌ره‌كان ره‌وانه بكرێت.
به‌پێى پێشبینى سه‌نته‌ره‌كه عێراق له ساڵى 2036 ده‌توانێ به‌رهه‌مه نه‌وته‌كه‌ى بگه‌یه‌نێ به شه‌ش ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا.