به‌یار باشوورى كه گه‌نجێكى شارى دهۆكه، له ساڵى 2005ـه‌وه هاتووه‌ته ناو دنیاى فۆتۆگرافییه‌وه، چه‌ندان فۆتۆی له زۆر شوێندا بڵاو بوونه‌ته‌وه. یه‌ك له وێنه‌كانی بووه‌ته باكگڕاوندى ماڵپه‌ڕى ناشیوناڵ جیۆگرافیك ئه‌بوزه‌بى, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى فوتۆگرافهرێكى به توانایه، هاوكات مامۆستاى وه‌رزشه و ده‌رچووى په‌یمانگه‌ى وه‌رزشییه له شارى دهۆك.
به‌یار باشوورى جێگرى سه‌رۆكى رێكخراوى كوردستان فۆتۆ له دهۆك بۆ "وشه"ی راگه‌یاند كه رێكخراوى كوردستان فۆتۆ پێشانگه‌یه‌كى گه‌ڕۆك له ئه‌مه‌ریكا رێك ده‌خات. "له‌و پێشانگه‌یه‌دا من وه‌ك فۆتۆگرافه‌رى دهۆك به‌شدار ده‌بم كه سبه‌ی پێنجشه‌م 13ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ر ده‌ست پێ ده‌كات و تا 12ی مانگی داهاتوو تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا كه پێشانگه‌كه گه‌ڕۆكه و به‌ناونیشانی "هیواى دواى جه‌نگ و كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و ئاشتى و ته‌بایى" به‌ڕێوه ده‌چێت له ناوه‌نده جیاجیاكانى كالیفۆرنیا و واشنتن. دووپاتی كرده‌وه كه "رێكخراوی كوردستان فۆتۆ" به وێنه ره‌نگینه‌كانى خۆى هه‌وڵ ده‌دات ببێته هۆى راكێشانى سه‌رنجى سه‌ردانیكه‌رانی پێشانگه‌كه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌و پێشانگه‌یه‌دا له ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك فۆتۆگرافه‌رى گه‌نجى كوردستان له هه‌ر چوار پارێزگا به‌شدار ده‌بن.
"رێكخراوى كوردستان فۆتۆ رێكخراوێكى هه‌رێمییه و له هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێمی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ى كوردستانیش چالاكی و ئه‌ندامی هه‌یه, له هه‌موو پارێزگاكانى كوردستانیش لقی هه‌یه و ئۆفیسى سه‌ره‌كیى رێكخراوه‌كه له پارێزگاى هه‌ولێره". باشووری وای گوت.
وشه/ دهۆك- دێژین سدقى