له دوایین نوێكاری كه بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ كراوه، ڕێگری له به‌كارهێنه‌رانی جۆره ئایفۆنێك كراوه كه به‌رنامه‌ی وه‌تسئاپ دابه‌زێنن و چیتر به‌كاری بهێنن.
ڕۆژی دووشه‌م، نوێترین ڤێرژنی ios12 بۆ به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌پڵ هات، كه ئه‌ویش ته‌نیا بۆ به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی به‌رده‌ست بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م ڤێرژنه نوێیه بۆ مۆبایله كۆنه‌كانی ئه‌پڵ گونجاو نه‌بوو، ته‌نانه‌ت به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی وه‌تسئاپیشیان لێ قه‌ده‌غه كرا.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ر ئایفۆنێك له ڤێرژنی ios8 نزمتر بێت، چیتر ناتوانێ به‌رنامه‌ی وه‌تسئاپ به‌كار بێنێت و بۆ ناو مۆبایله‌كه‌یشی دابه‌زێنێت.
ئاشكرایشه كه ئایفۆن له به‌رهه‌می ئایفۆن چواره‌وه به‌ره‌و خواری، هیچ ڤێرژنێكی سه‌روو ios8 وه‌ری نه‌گرتوون، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر به‌رهه‌مێكی ئه‌پڵ به ئایفۆن چواره‌وه و له‌و كۆنتریش، مافی به‌كارهێنانی به‌رنامه‌ی وه‌تسئاپیان لێ سه‌نراوه‌ته‌وه.
به‌رنامه‌ی واتس‌ئاپ به‌كار دێت بۆ گۆڕینه‌وه‌ی نامه و پێوه‌ندیكردن له نێوان به‌كارهێنه‌رانی به‌رنامه‌كه، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ساڵی 2009 له‌لایه‌ن "بریان ئاكتۆن" ئه‌مه‌ریكی دامه‌زراوه كه ئه‌م به‌رنامه بۆ ئاسانكردنی نامه و پێوندییه گشتییه‌كان دروست كراوه و له سه‌رانسه‌ری دنیا خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری دێنن، هه‌روه‌ها له نوێترین ئه‌پده‌یتیدا تایبه‌تمه‌ندی پێوه‌ندیكردنی به‌كۆمه‌ڵی زیاد كردووه كه به‌كارهێنه‌رێكی زۆر گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئاپه‌كه‌ی.