پۆلیسى ئه‌نبار رای گه‌یاند، ترسناكترین فاڵچیى ناوچه‌كه‌یان گرتووه كه چه‌ندان ژن و مێردى له یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه، له ناو ماڵه‌كه‌شى ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ندان جۆر ماده گیراوه كه له جادووه‌كانى به‌كارى هێناون.
به‌پێى هه‌واڵێكى پێگه‌ى
سۆمرییه نیوز، ئه‌مڕۆ پۆلیسى بنكه‌ى "مه‌لعه‌ب" له شارى رومادى فاڵچییه‌كیان گرتووه كه له ناوچه‌كه‌دا به ترسناكترین جادووگه‌ر ناسراوه.
عه‌ماڕ عوبێدى ئه‌فسه‌ر له بنكه‌كه به پێگه عێراقییه‌كه گوتووه، وێڕاى گرتنى فاڵچییه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌یان جۆر ماده گیراوه كه له جادووه‌كانى به‌كارى هێناون.
ئه‌م ئه‌فسه‌ره‌ى پۆلیس ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، له كاتى لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ فاڵچییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، كاره‌كانى بۆ ئاژاوه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌كار هێناوه و ژماره‌یه‌كى زۆر ژن و مێردى له یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه.
پێشتر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ئه‌نبار ئاشكراى كردبوو، هه‌ڵمه‌تێكیان له شاره‌كه له دژى جادووگه‌ران و فاڵچییه‌كان ده‌ست پێ كردووه، چونكه له شاره‌كه‌دا خه‌ڵك فریو ده‌ده‌ن و به فێڵ پاره‌یان لێ وه‌رده‌گرن.
له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دیارده‌ى جادووگه‌رى به دیارده‌یه‌كى ناپه‌سه‌ند داده‌نرێت و كۆمه‌ڵناسان دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌ناى بۆ ده‌به‌ن، له‌ڕووى هۆشیاریى كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌وه لاوازن و توانایان نییه به‌بیركردنه‌وه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.