توركیا مه‌رجه دارایییه‌كانى بۆ پێدانى ره‌گه‌زنامه‌ى توركى به بیانییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هانى وه‌به‌رهێنه بیانییه‌كان بدات، ڕوو له‌وڵاته‌كه‌ى بكه‌ن.
میدیا فه‌رمییه‌كانى توركیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڵاویان كردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تى توركیا ئه‌و مه‌رجانه‌ى كه‌م كردووه‌ته‌وه كه پێشتر بۆ پێدانى ره‌گه‌زنامه‌ى توركى به بیانییه‌كان داینابوو.
یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانى پێدانى ره‌گه‌زنامه ئه‌وه‌بوو، ده‌بوو كه‌سه بیانییه‌كه سه‌رمایه‌ى وه‌به‌رهێنانى دوو ملیۆن دۆلار بێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌م بڕه پاره‌یه بۆ 500 هه‌زار دۆلار كه‌م كراوه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی قه‌باره‌ى راسپارده بانكییه‌كان توركیا پێشتر سێ ملیۆن دۆلارى دانابوو، به‌ڵام ئێسته كردوویه‌تى به 500 هه‌زار دۆلار.
به‌پێى زانیارییه فه‌رمییه‌كان كه دوێنێ له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌زگایه‌كى توركیا بڵاو كراونه‌ته‌وه، به‌هۆى ته‌نگژه‌ى ئابوورییه‌وه رێژه‌ى بێكاریى له توركیا زیادى كردووه و ئێسته %10ى تێپه‌ڕاندووه.
ئه‌مساڵ به‌هاى لیره‌ى توركى به به‌راورد به ساڵانى پێشوو، به رێژه‌ى %43 له به‌رانبه‌ر دۆلارى ئه‌مه‌ریكى دابه‌زیوه و ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى نه‌رێنێ به‌سه‌ر ته‌واوى كه‌رته ئابوورییه‌كانى توركیا و بژێوى خه‌ڵكى ئه‌م وڵاته هه‌بووه.