منداڵێكی ساوای شارۆكه‌ی شێخان، له‌ناو بێشكه‌دا خه‌وتبوو و كه‌سوكاری به‌جێیان هێشتبوو، به‌ڵام له‌ناكاو بێشكه‌كه‌ی كه‌وت و بووه هۆی مردنی منداڵه‌كه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له شاره‌دێی قه‌سرۆكی سه‌ر به شارۆكه‌ی شێخان، كوڕێكی منداڵی حه‌وت مانگ به ناوی "یه‌عقوب به‌شیر" له‌ناو بێشكه‌كه‌ی خۆیدا نوستبوو، دواتر به‌هۆی ڕووداوێكی نه‌خوازراوه‌وه بێشكه‌كه‌ی كه‌وتووه و منداڵه‌كه‌ش گیانی له ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌نته‌ری شاره‌دێی قه‌سرۆك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، دایك و باوكی منداڵه‌كه له‌و كاته‌دا لای كوڕه‌كه‌یان نه‌بوون و خه‌ویان لێ خستووه، به‌ڵام له‌ناكاو بێشكه‌كه‌ی جووڵاوه و منداڵه‌كه‌ی خستووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئازاردانی جه‌سته بچووك و لاوازه‌كه‌ی و گیانی له ده‌ست داوه.
خێزان و كه‌سوكاری ئه‌م منداڵه به مردنه له‌ناكاوه‌كه‌ی كوڕه‌كه‌یان زۆر دڵگرانن، بووه‌ته كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن و ناخۆش بۆ ژیانی هه‌موو خانه‌واده‌كه‌یان و پێی خه‌مبارن.
شێخان/ نه‌وزاد هلۆری