پێنج سوودی گرنگی كەڵەشاخ بۆ لەش

:: PM:03:16:19/09/2018 ‌
كەڵەشاخ چەندان سوودی تەندروستی هەیە بۆ لەش لە سەدەكانی ناوەڕاست وەكو چارەسەرێكی پزیشكی بۆ چارەسەكردنی نەخۆشییەكان بەكارهێنراوە، لە ڕێی پەستانێكی زۆری هەواوە بڕێكی دیاریكراو خوێنی پیس لە ڕێی پێستەوە لە لەش دێتە دەرەوە لەش و مرۆڤ لە چەندان نەخۆشی دەپارێزێت، ئەم كردارە وا دەكات لە ماوەیەكی كەمدا چەند نەخۆشییەك چارەسەر بكات و لەش بە تەندروستی بهێڵێتەوە.

چەند جۆرێكی جیاوازی كەڵەشاخ هەیە كە هەریەكەیان بۆ چارەسەرێكی دیاریكراو بەكاردەهێنرێت لێرەدا باس لە سوودەكانی كەڵەشاخ دەكەین لەسەر بنەمای زانستی و هەروەها جۆری چارەسەركردنەكەش دەخەینە روو.

كەڵەشاخ چارەسەرێك نییە كە بتوانیت خۆت لە ماڵەوە ئەنجامی بدەیت، چونكە مەترسی برینداربوون، هەوكردن، یان چەند مەترسیەكی تری هەیە، پێویستە بە شێوەیەكی زانستی لە لایەن كەسی شارەزاوە ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوی كار لە تەندروستی لەش نەكات.

ئەو چارەسەرە موولوولەكانی خوێن دەكاتەوە و بەمەش مژینی خوێن ئاسانتر دەبێت، و چارەسەری نەخۆشییەكانی هەوكردن، هەڵامەت، خەمۆكی، هەوكردنی جومگە، دڵەراوكێ‌، ئازاری شادەمار، گرفتی ریخۆڵە، ئازاری ماسوولكە دەكات.


سوودەكانی كەڵەشاخ
 یەكەم: سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات، توێژەرێك دەڵێ ئەم چارەسەرە بە ڕێژەیەكی زۆر سیستەمی بەرگری لەشی مرۆڤ بەهێز دەكات و ڕێ لە زۆر نەخۆشی دەگرێت بەتایبەتی ئەو نەخۆشیانەی پێوەستن بە سیستەمی بەرگرییەوە.

دووەم: ئازاری درێژخایەن كەم دەكاتەوە، كەڵەشاخ یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری درێژخایەن دەدات بە ڕێژەی %34 لە دوای یەكەم مانگ لە ئەنجامدانی كەڵەشاخ،  دوای دوو مانگ بە ڕێژەی %40  و سێ مانگ بە ڕێژەی 59% ئازار كەم دەكاتەوە،  بەتایبەتی گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كە هەوكردنی جومگەی رۆماتیزمیان هەیە.

سێیەم:ڕێ لە نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەكتریایییەكان دەگرێت، وەكو ئەنفلۆنزا، هەوكردنی ڤایرۆسی جگەر، زیپكە، هەڵئاوسانی پێست، هەوكردنی ڕیشاڵی خانەیی هەموو گرفتە تەندروستییەكانی تر، بەگشتی تەندروستی لەش باشتر دەكات، كەڵەشاخ بەشێوەیەكی خێرا كار لە سیستەمی لەش دەكات بەتایبەتی سیستەمی دەماری، هۆرمۆنەكانی سەرەوتەنین، دۆپامین دەردەدرێن لە ماوەی چارەسەركردنەكەدا.

چوارەم: نەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە، لەگەڵ بەرزی پەستانی خوێن، سستی دڵ، مەینی خوێن، ناڕێكی لێدانی دڵ، تەنانەت ڕێ لە جەڵتەی دڵیش دەگرێت.

پێنجەم: ژانەسەر كەم دەكاتەوە، ژانەسەر ڕەنگە ببێتە هۆی تێكدانی زۆر كار و فرمانی لەش بەهۆی ئەو ئازارە توندەی كە دروست دەبێت یان دەبێتە هۆی دروستبوونی ژانەسەری درێژخایەن، جیا لەوەیش كەڵەشاخ  یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری ژانەسەر دەدات، چونكە بڕێكی زۆر خوێنی پیس و مادەی ژەهراوی دەكاتە دەرەوەی لەش.



وشە - ئاوات ئازاد