حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فڕاكسیۆنه كوردییه‌كان له‌شارى هه‌ولێر له‌سه‌ر داواى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بانگێشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، ئه‌وانیش جگه له پارتی، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بڕیاریان دا، به‌م زووانه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت كۆ نه‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م، له نووسینگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له سلێملنی، چوار فڕاكسیۆنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه پێكهاتبوون له یه‌كێتیى نیشتمانى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، یه‌كگرتووى ئیسلامى و كۆمه‌ڵى ئیسلامى، بڕیاریان دا، كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نه‌كه‌ن.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه‌یان كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه هه‌ر چوار فڕاكسیۆنه‌كه داوا ده‌که‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و فڕاكسۆنه‌كان بۆ هه‌فته‌ى داهاتوو دوا بخرێت ئه‌مه‌ش به‌مبه‌ستى زیاتر كۆكردنه‌وه‌ى زانیاری و ئاماده‌كارى بۆ ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2017ى عێراق بۆ ئه‌نجوومه‌نی وەزیران.
بودجه‌ى عێراق بۆ ساڵى 2017 پێكهاتوه له بڕى 79 تریلیۆن دینار ڕێژه‌ى له %17 بۆ كورد به مه‌رجێك دیارى كراوه كه پشكى كۆمپانیاكان و داهاتى گومرگه‌كان لێبهێندرێته ده‌ره‌وه ، به‌و هۆیشه‌وه هه‌رێمى كوردستان 513 ملیۆن دۆلارى بۆ ده‌نێردێت به‌بێ ده‌رهێنان خه‌رجى كۆمپانیاكانى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ و گومرگه‌كان.
هەولێر/ رامیار جه‌واد