ئۆدی وه‌ك یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا پێشتر ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی دروست كردبووه، به‌ڵام له نوێترین به‌رهه‌میدا و بۆ یه‌كه‌مجار ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی مۆدێل به‌رزی دروست كرد.
ماڵپه‌ڕی "
theverge" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری ئۆدی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئۆدی له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی له گرووپی "E-Tron"ی خسته بازاڕه‌وه، به‌ڵام جیاواز له به‌رهه‌ماكانی ئه‌و گرووپه ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه‌ی مۆدێل به‌رزه له جۆری "SUV" كه ئه‌مه‌یش وایكردووه خه‌ڵكی سه‌رنجیان زیاتر به‌لای ئه‌م به‌رهه‌مه‌دا بچێت.
كۆمپانیای ئۆدی ئه‌وه‌یشی ڕوون كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه له ساڵی 2019 بۆ 2020 ده‌خرێته بازاڕه‌كانه‌وه و نرخه‌كه‌یشی ده‌گاته 86 هه‌زار و 700 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات، تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.