پزیشكانی پسپۆڕ ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه ئه‌گه‌ر رۆژانه هه‌ر ژنێك سێ خۆخ بخوات، ئه‌وا له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك رزگاری ده‌بێت.
هه‌واڵێك له ماڵپه‌ڕی "
theheartysoul" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات كه پێوسته ژنان رۆژانه سێ خۆخ بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی پارێزراو بن له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك. ئاماژه‌ی پێ داوه، پزیشكێكی پسپۆڕ له بواری خۆراكدا له زانكۆی واشنتن به‌ناوی "گیولینا نۆراتۆ" له‌گه‌ڵ گرووپی "Texas A & M" توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر میوه‌ی خۆخ، ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ماده‌یه‌ی له سێ خۆخدایه توانای ڕزگاركردنی ژنانی هه‌یه له شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
پزیشكه‌كه و تیمه‌كه‌ی زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه گوتیان، خواردنی سێ خۆخ بۆیه پێویسته، چونكه ئه‌م میوه‌یه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانه‌كان و ماده به‌رگرییه‌كان دابین ده‌كات بۆ جه‌سته‌ی ژنان كه ئه‌م مادانه كاریگه‌ری دروست ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان و ورده ورده خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان شی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر ژنێك ئه‌نجام درا كه كێشی ده‌گه‌یشته 63 كیلۆگرام، بۆیه توێژه‌ران پێیان گوت كه ڕۆژانه سێ خۆخ بخوات، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته، دوای ئه‌و ماوه‌یه توێژه‌ران ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وت كه ئه‌م مادانه‌ی له خۆخهكهدان ورده ورده خانه‌كانی شێرپه‌نجه‌یان نه‌هێشت و شییان كرده‌وه.