كۆمپانیای ئەڵمانی ڤۆلكس واگن كە تایبەتە بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە ئێران، دەكشێتەوە و ئەمەش دوای ئەو دانوستانانە دێت كە ئەمەریكا لەگەڵ كۆمپانیاكە ئەنجامی دا.
ماوەیەك بوو ئەمەریكا گوشاری خستبووە سەر كۆمپانیای ڤۆلكس واگن بۆ ئەوەی سزاكانی ئەمەریكا لە دژی ئێران جێبەجێ بكات و بلوومبێرگیش ئاشكرای كرد كە دواجار كۆمپانیاكە بە داواكارییەكەی ئەمەریكا رازی بووە.
بەگوێرەی "
رادیۆ فەردا" لە شەشی مانگی ئابی ئەمساڵ ئەمەریكا قۆناغی یەكەمی سزاكانی لە دژی ئەمەریكا دەست پێ كرد، لەو قۆناغەشدا سزاكان پیشەسازی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل، بازرگانیكردن بە زیڕ و كانزا گرانبەهاكان، بواری دارایی و بانكی، پارچەی یەدەگی فڕۆكە و چەندان بواری تری گرتەوە.
پێشتر هەریەك لە كۆمپانیاكانی دایملەر، رێنۆ، مازدا، هیوندای، PSA، كۆمپانیای تۆتاڵ، بریتیش ئەیرویز، KLM، ئەیر فرانس و چەندان كۆمپانیای تر لە ئێران كشاونەتەوە.
قۆناغی دووەمی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە چواری تشرینی دووەمی ئەمساڵ دەست پێ دەكات كە كەرتی نەوت و وزە دەكاتە ئامانج.