ئه‌مڕۆ یادى عاشوورا له چه‌ند وڵاتێكى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌كرێته‌وه، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ جه‌ژنێكى جووه‌كان به كۆمه‌ڵێك جیاوازییه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ر رێككه‌وته له‌گه‌ڵ 10ى مانگى موحه‌ڕه‌مى ساڵنامه‌ى كۆچى و 10ى مانگى تشرینى ساڵنامه‌ى جوو.
ئه‌مڕۆ له چه‌ندان وڵاتى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پشووى فه‌رمى راگه‌یانراوه به هه‌رێمى كوردستان و عێراقیشه‌وه.
وه‌ك مێژوونووسان باسى ده‌كه‌ن، كۆمه‌ڵێك رووداو له‌م رۆژه‌دا روویان داوه، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌لایه‌ن كۆى مسوڵمانان و جووه‌كانیش پیرۆز بێت.
له‌وانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت "ئاده‌م" له‌م رۆژه‌دا تۆبه‌ى كردووه، چونكه پێشتر له به‌هه‌شت هه‌ڵه‌ى ئه‌نجام داوه، پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم له ده‌ست "نه‌مروود" رزگارى بووه، پێغه‌مبه‌ر "مووسا" خۆى و ئیسرائیلییه‌كان له ده‌ستى فیرعه‌ون رزگاریان بووه، ئه‌مه‌ش وای كردووه جووله‌كه‌كان له‌م رۆژه‌دا دڵخۆش بن و كۆمه‌ڵێك رێوڕه‌سمى تایبه‌ت به‌خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. رۆژه‌كه‌ش به "رۆژى كیپبۆر" ناسراوه واته" رۆژى پاكبوونه‌وه، لێخۆشبوو‌ن".
به‌ڵام مسوڵمانه شیعه‌كان له‌م رۆژه‌دا خه‌مبارن، چونكه حوسێنى كوڕى عه‌لى ئه‌بوتالیب كه كچه‌زاى پێغه‌مبه‌ر "محه‌مه‌د" بووه، له 10ى موحه‌ڕه‌م له كه‌ربه‌لا كوژراوه. هۆكارى ناوى "عاشوورا"ش وه‌ك زمانناسه كۆنه‌كانى عه‌ره‌ب باسیان كردووه له "عشره" هاتووه "كه به‌ماناى 10 دێت و رۆژه‌كه له 10ى موحه‌ڕه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ى رۆژێكى تایبه‌ته له مێژووى مسوڵمانان، كراوه به عاشوورا تا له‌وانى تر جیا بكرێته‌وه".