فیلمی كوردی "زاگرۆس" دوو خه‌ڵاتی جیهانیی ئۆسكاری به‌لجیكی پێ به‌خشرا، له هه‌مان كاتیش‌دا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتێكی تری جیهانیی هاتووه‌ته هه‌ڵبژاردن.
فیلمی كوردی "زاگرۆس" له ده‌رهێنانی جیهان سه‌هیم عومه‌ر ده‌رهێنه‌ری كورد، له نمایشه جیهانیی و به‌شداریكردنی له فێستیڤاڵه‌كان به‌رده‌وامه و توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتنێكی باش به‌ده‌ست بهێنێت و ببێته خاوه‌نی سه‌تان خه‌ڵاتی ناودار.
دوا به‌شداریكردنی فیلمه‌كه، بریتی بوو له نمایشكردنی فیلم له فێستیڤاڵی فیلمی ئۆستین له وڵاتی به‌لجیكا، كه توانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كانی باشترین فیلم، ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆ، ئه‌كته‌ری ژن، وێنه‌گر و پرۆده‌كشن دیزاین بێته هه‌ڵبژاردن و له ناویشیاندا دوو خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌لجیكی وه‌ك باشترین سیناریۆ و باشترین فیلم به‌ده‌ست بێنێت.
ده‌رهێنه‌ر له‌باره‌ی خه‌ڵاته‌كه‌وه به "وشه"ی گوت: "خه‌ڵاتی ئۆسكاری به‌لجیكی یه‌كێكه له باشترین و ناسراوترین خه‌ڵاته‌كانی دنیا، كه به دوو قۆناغ له لایه‌ن 400 سینه‌ماكار و ڕه‌خنه‌گره‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ فیلمه‌كان ده‌كرێت و دێته هه‌ڵبژاردن، فیلمهكهشمان توانی ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست بهێنێت و سه‌ركه‌وتن له فێستیڤاڵه‌كه بۆ كورد بباته‌وه".
ئه‌و فیلمه كه به‌رهه‌می هاوبه‌شی كوردستان، هۆڵه‌ندا و به‌لجیكایه، له ڕێی فێستیڤاڵی فیلمی دهۆكه‌وه بۆ خه‌ڵاتی ئاسیا پاسفیك سكرین هاتووه‌ته ناردن و كاندیدی خه‌ڵاته‌كه‌یه كه به گرنگترین خه‌ڵاتی سینه‌مایی له ئاسیا ده‌ناسرێت، ئه‌مساڵ 12مین خولی دابه‌شكردنی ئه‌و خه‌ڵاته له 29ی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ دابه‌ش ده‌كرێت، كه نوێنه‌ری 70 وڵاتی كیشوه‌ری ئاسیا و ئۆقیانووسی ئارام له‌خۆ ده‌گرێت، له شاری بریزبن له ئوسترالیا ساز ده‌كرێت، ئه‌و خه‌ڵاته له‌ساڵی 2007ه‌وه به‌هاوكاری رێكخراوی یونسكۆ و یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌رهه‌مهێنه‌رانی فیلمه سینه‌مایییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
فیلمی زاگرۆس ته‌واو بۆنی كوردهواری ده‌به‌خشێت و كاری وێنه‌گرتنی له یۆنان بۆ كراوه و به‌شێكیشی له به‌لجیكا ئه‌نجام دراوه، سیناریۆكه‌ی پێشتر له فڕه‌نسا خه‌ڵات كراوه، ئه‌و فیلمه چیرۆكی شوانێكی كورد ده‌گێڕێته‌وه كه چۆن له گوند ژیان به‌سه‌ر ده‌بات، هه‌رچه‌نده ژیانێكی زۆر ئارام و خۆشی هه‌یه، به‌ڵام كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دروست ده‌بێت و ناچاری ده‌كات خاك و نیشتمان و پیشه‌كه‌ی به‌جێ بهێڵێت و ڕوو له ئه‌وروپا بكات.
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی