له كۆنسێرتێكی گه‌وره‌ی له‌نده‌ندا، بڕیاره كه‌مال محه‌مه‌د گۆرانییه كۆن و نوێكانی به شێوازی لایڤ موزیك بڵێته‌وه و پێشكه‌شی هه‌وادارانی بكات.
دوای دابڕانێكی زۆری له هه‌وادارانی، هونه‌رمه‌ند كه‌مال محه‌مه‌د بڕیاری داوه له 29ی مانگی ئه‌یلوول له شاری له‌نده‌ن له به‌ریتانیا كۆنسێرتێكی گه‌وره ساز بكات، تێیدا به شێوه‌ی لایڤ موزیك واته به ڕاسته‌وخۆ گۆرانییه كۆن و نوێكانی بڵێته‌وه و یادگارییه‌كی شیرین له لای هه‌وادارانی دروست بكات.
كه‌مال محه‌مه‌د یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی كوردستان، له ساڵی 1960 له گه‌ڕه‌كی ده‌رگه‌زێنی شاری سلێمانی له دایك بووه، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1979.
زۆرترین كات له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند میدیا حوسێن بووه و ده‌یان به‌رهه‌می هونه‌رییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، ماوه‌یه‌كی زۆره به‌بێ به‌رهه‌می هونه‌ری بووه و ته‌نیا وێنه‌ی تایبه‌تی خێزانی و خێزانه‌كه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه، ساڵانێكه له كه‌نه‌دا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.