هەنگوین چی لە قژ دەكات؟

:: PM:02:38:20/09/2018 ‌
هەنگوین هەمیشە باش بووە بۆ تەندروستی لەش، بەڵام كاریگەریەكی زۆر باشی هەیە لەسەر تەندروستی قژ، چونكە زۆر گرنگە بۆ بەهێزبوونی قژ زۆرێك لە بەرهەمهێنەرانی شامپۆ هەنگوین بەكاردەهێنن لە دروست كردنی بەرهەمەكانیاندا بۆ ئەوەی سودەكانی بە قژ بگات.

تا ئێستە لە خۆت پرسیووە بۆچی هەنگوین پێویستە بۆ پێكهاتەی قژ، ئەمانە چەند هۆیەكن بۆ بەكارهێنان و سوودەكانی هەنگوین بۆ قژ.

یەكەم: تایبەتمەندی پاكژكەرەوە و دژە بەكتریای هەیە زۆر خۆدانە بەر تیشكی خۆر هۆكارێكە بۆ وشكبوونەوە و ناسكی و تەنانەت هەوكردنی پێستی سەر و بەتایبەتی كاتێك بۆ چەندان سەعات لەبەر تیشكی خۆر دەمێنینەوە، بەڵام بەكارهێنانی هەنگوین تایبەتمەندی دژە بەكتریا و پاككردنەوەی هەیە ڕێ لە هەوكردنی پێستی سەر دەگرێت و ئەمەش ڕێیەكە بۆ ڕێگری كردن لە كڕێشی سەر و نەخۆشییەكانی تری پێست.

دووەم: دژەئۆكسیدی تێدایە، ڕەگە ئازادەكان دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە خانەكان و ئەمەش هۆكارێكە بۆ تەڵخ بووی قژ و ناسكبوونەوەی قژ بەكارهێنانی هەنگوین بۆ قژ لەم كێشانە  دوورت دەخاتەوە و ڕێ لە زیانگەیاندن بە خانەكان دەگرێت ڕەگە ئازادەكان لا دەبات.

سێیەم: قژ بە دروستی دەهێڵێتەوە، سوودێكی تری هەنگوین ئەوەیە كە پڕە لە ڤیتامین و كانزا كە بڕێكی زۆر خۆراك بە قژ دەدات و قژ بەهێز دەكات، ڕێ لە باریكبوونەوەی تاڵەكان  و هەڵوەرین و كڕێشی سەر دەگرێت .

چوارەم: یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و قژ بەهێز دەكات، هەنگوین بە باشترین پێكهاتە دادەنرێت بۆ خۆراك پێدان بە ڕەگی مووەكان  و یارمەتی خێرا گەشەكردنی قژ دەدات. بەكارهێنانی هەنگوین وەكو ماسكێك بۆ قژ گەشەكردنی قژ خێرا دەكات.

پێنجەم: بە شێوەیەكی سروشتی قژ دەبریسكێنێتەوە، ئەگەر هەستت بە وشكبوونەوەی قژت كرد، ئەوا هەنگوین بەكار بهێنە بەشێوەیەكی سروشتی بریقە و خۆراك بە قژ دەدات، و  ئەستووری دەكات.


وشە - ئاوات ئازاد