له ئه‌نجامی تووشبوونی به نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن، منداڵێكی دوو ساڵان به‌رده‌وام چاوی گه‌وره‌تر ده‌بێت و ڕهشێنهكهشی له‌گه‌ڵ ئه‌و گهورهبوونهدا، جوانتر ده‌بێت.
كچێكی منداڵ به ناوی "میلانی مارتینێز" تووشی نه‌خۆشیی "Axenfeld-Rieger" بووه كه نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه و تا ئێسته له هه‌ر 200 هه‌زار منداڵێكدا، یه‌ك كه‌س تووشی بووه.
ئه‌م نه‌خۆشییه وا ده‌كات به‌رده‌وام چاوی نه‌خۆش و گه‌وره بێت، میلانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ته‌نیا دوو ساڵه، كه‌چی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌رده‌وام چاوی گه‌وره و گه‌وره‌تر بووه، له‌ناو میدیاكان و كه‌سوكاریدا وه‌ك نه‌وه‌ی شازاده‌كانی دیزنی ناسراوه.
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م دیارده‌یه‌ی وا ده‌كات چاوی منداڵه‌كه گه‌وره بێت، له‌ناو پزیشكیدا به دیارده‌ی جلوكوما ناسراوه، كه وا ده‌كات په‌ستانی چاو به‌رز بێته‌وه و ده‌ماره‌كانی چاو تووشی هه‌وكردن و ئازار ده‌كات.
میلانی گرنگییه‌كی زۆر به پاراستنی چاوه‌كانی ده‌دات، چونكه كاتێك ته‌مه‌نی پێنج مانگ بووه، نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ڕاگرتنی ئه‌م دیارده‌یه كردووه، پزیشكه‌كان به‌ڵێنی چاكبوون و وه‌ستانی گه‌وره‌بوونی چاوه‌كانیان له ته‌مه‌نی گونجاو‌دا پێی داوه، بۆیه به‌رده‌وام چاویلكه بۆ پاراستنی چاوه‌كانی به‌كار ده‌هێنێت.
كارینای دایكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، وێنه‌یه‌كی كچه‌كه‌ی دانا و له‌سه‌ری نووسیوه: "ده‌ترسم كچه‌كه‌م كاتێك ده‌چێته قوتابخانه، هاوڕێكانی گاڵته‌ی پێ بكه‌ن و تووشی خه‌می بكه‌ن، ده‌ترسم ئه‌و له‌به‌ر قسه‌ی هاوڕێكانی بیری بچێته‌وه كه خاوه‌نی چاوێكی چه‌ند ئه‌فسووناوی و جوانه، ئه‌مه تووشی خه‌مم ده‌كات".
هاوڕێكانیشی له كۆمێنته‌كاندا ده‌یان قسه‌ی جوانیان بۆی نووسیوه، دڵنیایان كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئه‌و كچه گه‌وره بێت شانازییه‌كی زۆر به دایكییه‌وه ده‌كات، هه‌روه‌ها باسیشیان له‌وه كردووه كه هه‌رگیز پێویست ناكات خه‌م بخوات، چونكه كچه‌كه‌ی خاوه‌نی جوانترین چاوه.