میوه‌ی كاڵه‌ك یه‌كێكه له به‌سوودترین جۆری میوه بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته كه ئه‌مه‌یش واده‌كات له مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشییه‌كان پارێزراوبیت.
ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" هه‌واڵێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له گرینگ‌ترین سووده‌كانی كاڵه‌ك ده‌كات بۆ جه‌سته و له‌ناوبردنی نه‌خۆشی، هه‌روه‌ها له نوێترین توێژینه‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆڕه‌وه ئه‌نجام دراوه ئه‌وه سهلمێنرداوه كه كاڵه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده به "ئاو، پڕۆتین، كاربۆهیدرایت، دژه ئۆكسانه‌كان و بێتا كارۆتین" له‌گه‌ڵ ڤیتامینه‌كانی "A، B1، B2، B6، C و K"، ئه‌مه‌یش وایكردووه كاڵه‌ك ئه‌م نه‌خۆشیانه له‌ناوبه‌رێت:
یه‌كه‌م – به‌ته‌واوتی له نه‌خۆشی ڕه‌بۆ رزگارمان ده‌كات: پزیشكان گوتوویانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووشی نه‌خۆشی ڕه‌بۆ بوو ئه‌وا پێویسته رۆژانه نزیكه 100 گرام له میوه‌ی كاڵه‌ك بخوات، چونكه ئه‌م كاڵه‌كه ڕێژیه‌كی زۆر له ڤیتامین C و بێتا كارۆتین بۆ جه‌سته دابین ده‌كات كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات بۆڕی هه‌ناسه و لووله‌كانی پاك ببێته‌وه له ماده لینجه‌كان و له نه‌خۆشی ڕه‌بۆ ڕزگاریبێت.
دووه‌م - له‌ناوبردنی خانه‌كانی شێرپه‌نجه و دژیایه‌تی كردنی خانه‌كان: یه‌كێكی تر له‌و سوودانه‌ی ئه‌م میوه‌یه هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه به‌ته‌واوه‌تی خانه ژه‌هراوییه‌كانی ناو جه‌سته و خانه شێرپهنجییه مه‌ترسیداره‌كان له‌ناوده‌به‌ن، ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له دژه ئۆكسانه‌كان له‌ناو كاڵه‌كدا.