ئێواره‌ی ئه‌مرۆ پێنجشه‌م 20ی ئهیلوول، به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی ڕاوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان 23یه‌مین خوولی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی دهۆك له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی دهۆك به‌رێوه‌چوو و تێیدا بڕوانامه به چوار هه‌زار و 140 قوتابی له هه‌موو بواره‌كان درا.
مێهڤان عارف یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، له ژێر ناونیشانی به‌ره‌و كوردستانێكی به‌هێز خوولی 23ی ده‌رچوونی قوتابیانی زانكۆی دهۆك به‌رێوه‌چوو كه تێیدا زیاتر لە چوار هه‌زار و 140 قوتابی به‌شداری كردبوو.
زیاتر گوتی، ئاهه‌نگه‌كه له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌رزشی دهۆك به‌رێوه‌چوو و تێدا بروانامه به هه‌زار و 140 قوتابی له هه‌موو بواره‌كان درا كه به‌سه‌ر 17 جۆر پسپۆڕ و تایبه‌تمه‌ندی دابه‌ش كرابوون.
زانكۆی دهۆك یه‌كێكه له زانكۆكانی كردستان كه له ساڵی 1992 دامه‌زراوه و نزیكه‌ی 80 به‌شی جۆراوجۆ له‌خۆ ده‌گرێت و ساڵانه زیاتر له دوو هه‌زار قوتابی وه‌رده‌گرێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری