بەرپرسێكی سەربازی كۆچی دوایی كرد

:: PM:08:17:20/09/2018 ‌

ئێوارەی ئەمڕۆ 20ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر، فازڵ بەرواری فەرماندەی فرقەی زێڕینی عێراق كۆچی دوایی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" تەرمی فازڵ بەرواری لە پزیشكی دادی هەولێرە و بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كردووە و تەرمەكەی ئێستە لە هەولێرە و دوای پشكنینی لەلایەن دادپزیشكییەوە بەرەو دهۆك بەڕێ دەكرێت.

فازڵ بەرواری لە تەمەنی 52 ساڵیی بوو و ماوەیەكی زۆرە وەك فەرماندەی فرقەی زێرینی عێراقی كاردەكات.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم