نه‌عنا یه‌كێكه له‌و سه‌وزانه‌ی سوودێكی زۆری هه‌یه و ده‌كرێت ڕۆژانه له‌ماڵه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو ژه‌مێكدا بیخۆیت به‌تایبه‌ت له‌كاتى ژه‌مه قورسه‌كان، چونكه یارمه‌تیده‌رێكی باشی گه‌ده‌یه و سوودێكی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه.
ئه‌گه‌ر خواردنی نه‌عنا وه‌ك سه‌وزه بۆت قوورس بوو ده‌توانی بیگوشیت و ئاوه‌كه‌ی بخۆیته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ئاوی نه‌عنا زۆر سوودی هه‌یه له‌وانه‌یش:
چاره‌سه‌ری سه‌ر ئێشه: چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه مولووله خوێنه‌كانی مێشك فراوان ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆنی نه‌عنایش ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه.
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی جیوبی لووت ده‌كات: ئاوی نه‌عنا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی فشار و ئازاری جیوب سوودی هه‌یه و ئه‌و هه‌ڵمه‌ی له كووپێك ئاوی نه‌عنا به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ هه‌ڵامه‌ت و چاره‌سه‌ری به‌ڵغه‌م به‌سووده.
دژی هه‌وكردنی به‌كتریایه: ئاوی نه‌عنا به‌هۆی پێكهاته‌ی دژه به‌كتریا و دژی میكرۆبه و وه‌ك پاككه‌ره‌ویه‌ك سوودی هه‌یه، بۆیه ده‌توانرێت وه‌ك پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كاربھێنرێت، بۆ چاره‌سه‌ری قوڕگ گیران و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازار سوودى هه‌یه.
چالاك كردنی مێشك: ئاوی نه‌عنا به‌هۆی بۆن و فرێشه‌كه‌یه‌وه یارمه‌تی چالاك كردنی مێشك و كه‌م كردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ ده‌دات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چالاكی مێشك زیاد ده‌كات بۆ قوتابی و فێركار زۆر به‌سووده.
چاره‌سه‌ری كۆكه: ئاوی نه‌عنا زۆر به‌سووده بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و ھه‌ستیاری، ھه‌روه‌ھا كه‌م كردنه‌وه‌ی ھه‌ڵامه‌ت و ھه‌وكردنی قوڕگ و كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌ڵغه‌م، ئامۆژگاری ده‌كرێین كه ڕۆژانه چوار بۆ پێنج پیاڵه‌ی چا ئاوی نه‌عنا بخورێته‌وه له نێوان ژه‌مه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئاوی لیمۆ یان پارچه‌یه‌ك لیمۆ.