ده‌نكی
گوڵه‌به‌ڕۆژه ھه‌م وه‌ك چه‌ره‌سێكی باو ده‌خورێت و ھه‌م زه‌یتی لێ ده‌رده‌ھێنرێت كه سوودێكی زۆری ھه‌یه، خواردنی گوڵه‌به‌ڕۆژه سوودی زۆره له‌وانه:
1. كه‌مكردنه‌وه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ: گوڵه‌به‌ڕۆژه پێكدێت له ڤیتامین H كه یه‌كێكه له دژه ئۆكسیده به‌ھێزه‌كان، له ھه‌موو جۆره چه‌ره‌سه‌كاندا ھه‌یه، ھه‌روه‌ھا ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره جیاوازه‌كانی له‌ش و ھه‌وكردنی مه‌ترسیدار كه‌م ده‌كاته‌وه، وه‌ك نه‌خۆشیی دڵ، شه‌كره، جه‌ڵته‌ی مێشك، شێرپه‌نجه و زه‌ھایمه‌ر، ھه‌روه‌ھا ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵ له خوێندا ڕێكده‌خات و فشاری به‌رزی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
2. نه‌ھێشتنی چه‌وری ورگ: ده‌نكه‌كانی گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌وڵه‌مه‌نده به بوونی ماده‌ی خۆراكی كه چه‌وری ده‌توێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێكھاتووه له ئاسن، ڤیتامین H، سیلینیۆم كه دژه ھه‌ركردنێكی ناسراوه، یارمه‌تی نه‌ھێشتنی كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری ده‌دات له ورگدا، ھه‌روه‌ھا گوڵه‌به‌ڕۆژه پێكھاتووه له چه‌وری و پرۆتینی به‌سوود، بۆیه وا ده‌كات ھه‌ست به برسێتی نه‌كه‌یت.
3. بۆ ته‌ندروستی پێست: توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه به ھۆی بوونی ڤیتامین H له گوڵه‌به‌ڕۆژه‌دا، به‌سووده بۆ ھێز و توانا و گه‌نجێتی و ته‌ندروستی پێست، ھه‌روه‌ھا پێكدێت له ترشی چه‌وری كه پێست به ته‌ڕ و شێداری ده‌ھێڵێته‌وه و دووری ده‌خاته‌وه له زیانه‌كانی خۆر.
4. ئارامی ده‌روونی: به‌ھۆی بوونی مه‌گنیسیۆم له گوڵه‌به‌ڕۆژه‌دا، یارمه‌تیده‌ره بۆ ھێوركردنه‌وه و ته‌ندروستی ده‌روونی، ھه‌روه‌ھا مه‌گینیسیۆم كاریگه‌ری به‌ھێزی ھه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی خه‌مۆكی بوون.
5. زیادكردنی چالاكی ڕژێنه ده‌ره‌قییه‌كان: گوڵه‌به‌ڕۆژه پێكدێت له ماده‌ی سیلینیۆم كه ماده‌یه‌كی خۆراكی گرنگه، له‌مدوایییه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه چالاكی ڕژێنه ده‌ره‌قییه‌كان زیاد ده‌كات و یارمه‌تیده‌ره بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی سووربوونه‌وه و ئاوسان و گرێ له له‌شدا.