به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئه‌یلوول، چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو تاوه‌رێكی كاره‌بایان له ناوچه‌یه‌كی كه‌ركووك كرده ئامانج و له‌كاریان خست.
سەرچاوەكی تەناهی لە شاری كەركووك به "وشه"ى ڕای گه‌یاند، ئه‌و كه‌سه نه‌ناسراوانه به بۆمبێكی چێنراو تاوه‌ری "132kv"ی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بایان له هێڵی قه‌زای حه‌ویجه به بۆمبێكی چێنراو كردووه‌ته ئامانج، سه‌رچاوه‌كه ئاشكرایشى كرد كه كرده‌وه‌كه تیرۆرستى بووه.
نه‌قیب سابڕ عه‌زیز له هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕاڵى عێراقى، له لێدوانێكدا به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، تاوه‌ره‌كه ده‌كه‌وێته نزیكی گوندی "سیحه"ی سه‌ربه شارى كه‌ركووك و به‌هۆیه‌وه تاوه‌ره‌كه زیانی پێگه‌یشتووه و له‌كار كه‌وتووه، ئه‌مه جاری 21 مینه كه زیان به‌و تاوه‌ره ده‌گات و له‌كار ده‌كه‌وێت.
نه‌قیب سابڕ، گوتیشى، كرده‌وه‌كه تیرۆرستى بووه، و ته‌واو كه‌رى ته‌قینه‌وه‌ى ڕۆژى چوارشه‌مى ڕابردووى گەڕەكی تسعین لە ناوەڕاستی شاری كەركووك بووه.
لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری پارساڵ كە تیایدا هێزەكانی عێراق و میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە رێككەوتن لەگەڵ باڵێكی ناپاكی ناو یەكێتی نیشتیمانیی كوردستان كۆنترۆڵی كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكانیان كرد، دۆخی كەركووك لە رووی تەناهییەوە باش نییە و هەڵمەتێكی رێكخراوی تەعریبكردنەوە رووبەڕووی پارێزگاكە بووەتەوە.