دواى ئه‌وه‌ى ڕاجح موسه‌وی، باڵیۆزی عێراق له تاران، پارچه ڤیدیۆیه‌كى بڵاو ده‌بێته‌وه، كه عێراقییه‌كان به زمان درێژ ناوده‌بات، ئه‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت، و ڕه‌وه‌ندی عێراقى له ئێران داوا له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رچى زووه باڵیۆزی عێراق له تاران له كاره‌كه‌ى دوورى بخاته‌وه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ڕاجح موسه‌وی له‌پڕ مایكه‌كه له ده‌ستی یه‌كێكی تر وه‌رده‌گرێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه‌ی نیشته‌جێی ئێرانن، ئه‌وه‌یش دوای ئه‌وه‌ی عێراقییه‌كان چه‌ند پرسیارێك سه‌باره‌ت به كێشه‌كانیان ئاراسته‌ی ئه‌و باڵیۆزه ده‌كه‌ن.
موسه‌وی زۆر بە توڕەیی به هاووڵاتییانی عێراقى ده‌ڵێت: "من له‌به‌رده‌متاندا بچووك نیم و ئێوه‌یش زمانتان درێژ مه‌كه‌ن، ئەوە وڵاتەکەتانە بڕۆنەوە بۆ ئەوێ."
موسه‌وی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه وه‌ڵامی هاووڵاتییانی خۆی بداته‌وه و پێی گوتون، من له دادگا دانه‌نیشتوم، بڕۆن بۆلای سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌ت، ئه‌و باڵیۆزه ئه‌مه‌ی گوت و مایكه‌كه‌ی فڕێ‌دا و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به‌جێهێشت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقی، تاكو ئێسته به‌فه‌مرى هیچ هه‌ڵوێستێكى نه‌نواندووه.