پۆلیس ڕاپەڕین ڕای گەیاند، هاووڵاتییەک بە هۆی خوادنەوەی ماددە کحوولییەکانەوە بێهۆش بووە و دواتر گیانی لەدەستداوە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئه‌یلوول، له ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه دوێنێ پێنجشه‌م سه‌عات 11ى شه‌و، هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی (ح.ر.ح) له‌دایك بووی ساڵی 1979 پیشه‌ی پێشمه‌رگه بووه، دانیشتووی قه‌ڵادزێ گه‌ڕه‌كی ئاشتی به‌بێ هۆشی گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕیندا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "شوه" كه‌وتووه تێدا هاتووە، پاش پشكینینی پزیشكی ده‌ركه‌وتووە به‌هۆی خواردنه‌وه‌ی مادده كحوولییه‌كان بێهۆش بووه و دواتر له نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی گیانی له‌ده‌ستداوه.
پۆلیس ئاشكرایشى كردووه، كه‌وا په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یش له مردنى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌یش به‌رده‌وامه.
شاری قەڵادزێ ناوەندی قەزای پشدەرە، سەر بە پارێزگای سلێمانییە و نزیکە 134 کم لێییەوە دوورە، لە ڕۆژھەڵاتییەوە هاوسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستانه له‌گه‌ڵ شارەکانی سەردەشت و میراوە، لە ڕۆژئاواشەوەیشه‌وه له‌گه‌ڵ ڕانیە، لە باکوورەوە ناحیەی قەسرێی قەزای چۆمانەوە و لە باشوورەوە ناحیەی بنگردە و ناوچەی مەرگە و قەزای ماوەتە.