له دواین پاڵه‌وانێتى "كیكۆشین" كاراتى كه بۆ ژماره‌یه‌كى زۆرى تیپه وه‌رزشییه‌كانى سنوورى پارێزگاگانى "كه‌ركووك و سلێمانى و دیاله و ئیداره‌ى گه‌رمیان"، له‌لایه‌ن لیژنه‌ى ئۆڵۆمپى كوردستان ڕێكخرابوو، یاریزانانى فێرگه‌ى كیكۆشینى سه‌ر به‌ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى شارۆكه‌ى پێنجوێن، توانیان پله‌ى دووه‌مى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كه به‌ده‌ستبهێنن.
له‌وباره‌یه‌وه، ئه‌نه‌س ئه‌مین، لێپرسراوى ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى پێنجوێن، له لێدوانێكیدا به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند ڕۆژى رابردوودا، بۆ پاڵه‌وانیه‌تی (كیكۆشین) كاراتی، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستانه‌وه ڕێكخرابوو، ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى فێرگه‌ى كیكۆشینى سه‌ر به‌ناوه‌نده‌كه‌مان به‌شدارییان تیا كرد.
گوتیشى "ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تیه بۆ یاریزانانی پارێزگاكانى (دیاله، كه‌ركووك، سلێمانی و ئیداره‌ى گه‌رمیان ) كرابوویه‌وه".
ڕوونیشی كرده‌وه، "تیایدا به‌شداربووانى یاریزانانی یانه‌ى سلێمانی، توانیان له‌ئاستی پێشكه‌وتوان و كچان و منداڵان له‌پێشه‌وه بن و پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنن و ئێمه‌یش وه‌ك ناوه‌ندی وه‌رزش و لاوانی پێنجوێن، توانیمان له‌ئاستی منداڵان و كچان پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنین".
ئه‌نه‌س ئه‌مین، ڕاشی گه‌یاندن هاوكات یانه‌كانى دیاله و كه‌ركووكیش له‌ئاستی پێشكه‌وتووان پله‌كانى سێیه‌م و چواره‌میان به‌ده‌ستهێنا.
ناوه‌ندى وه‌رزش و لاوانى پێنجوێن، یه‌كێكه له‌و ناوه‌ندانه‌ى ساڵانێكى زۆره خزمه‌تى بوارى وه‌رزش و كایه ئه‌ده‌بى و رۆشنبیرییه‌كانى لاوانى سنوورى پێنجوێن ده‌كات و پێشتریش له‌چه‌ندین پاڵه‌وانێتى ناوخۆیی هه‌رێم و عێراقدا، توانیویه‌تى له‌ریزبه‌ندى پێشه‌وه‌دا بێت.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى