كه‌مئه‌ندامانى كوردستان داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌ن بۆ ڕۆژى هه‌ڵبژاردنى 30ى ئه‌یلوول ئاسانكاریان بۆ بكرێت تا بتوانن به بێ كێشه ده‌نگ بده‌ن و داوایش ده‌كه‌ن سندوقى ده‌نگدان تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان دابین بكرێت و ئۆتۆمبێڵیان بۆ بگرێت بۆ گواستنه‌وه.
سامان حسێن، سه‌رۆكى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئه‌یلوول به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان‌مان له پێشه‌وه و كه‌مئه‌ندامانیش چینێكى ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ن كه به‌رده‌وام گرنگیان به هه‌ڵبژاردن داوه و له ڕێگه‌ى سندوقه‌كانى ده‌نگدانه‌وه نوێنه‌رى خۆیان بۆ په‌رله‌مان دیارى كردووه.
ئه‌وه‌یشى گوت، ئێمه چینێكى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن پێویسته له كاتى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه گرنگیمان پێ بدرێت به‌و پێیه‌ى كه‌سانێك هه‌ن له كه‌مئه‌ندامان وه‌ك كه‌سێكى ئاسایى تواناى ده‌نگدانى نییه.
گوتیشى، داوامان له كۆمسیۆن ئه‌وه‌یه بۆ ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ئاسانكارى بۆ چینى كه‌مئه‌ندامان بكرێت له ڕووى شوێنى ده‌نگدان و كابینه و هاوكاری كردنى كه‌مئه‌ندامان و یارمه‌تیدانیان له به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌كه به‌گشتى.
ڕوونی كرده‌وه، ناكرێت كه‌مئه‌ندامێك له‌سه‌ر كورسیه‌كى كه‌مئه‌ندامى سێ سه‌عات له سه‌ره‌دا بوه‌ستێت بۆ ده‌نگدان، یان هه‌ر كه‌مئندامێكى تر، پێویسته كۆمسیۆن ئۆتۆمبێڵى تایبه‌ت دابین بكات بۆ كه‌مئه‌ندامان تا بتوانن له پڕۆسه‌كه‌دا به‌شداربن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا له هه‌ر مه‌كته‌بێكدا سندوقێكى تایبه‌ت هه‌بێت بۆ كه‌مئه‌ندامان و له سندوقى گشتى ده‌نگ نه‌ده‌ن تا گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت و ناڕه‌حه‌ت نه‌بن.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى