بەهۆی شەرەوە 20 کەس برینداربوون

:: PM:12:40:21/09/2018 ‌
بەهۆی بێستان و دەرامەت و بەخێوکردنی مەڕ و ماڵات، شەڕ لە نێوان هاووڵاتییانی ئێزدی و هاووڵاتییانی زاخۆ ڕوویدا و لە ئەنجامدا زیادتر لە 20 کەس لە نێوان هەردوولا برینداربوون، و بریندارەکانیش هەمووان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنى زاخۆ کراون بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست وەربگرن.

ئەمرۆ هەینی 21 ئەیلوول، "سامیا شنگالى" چالاکەوانی ئێزدی لە زاخۆ بە "وشە"ی، ڕاگەیاند، ماوەی چەند مانگێکە خەڵکی زاخۆ موڵکەکانیان داوەتە ئێزدییەکانی نێو کەمپی چەم مشکو، بەڵام پێش ئەوەی دەرامەتی ئەو هاووڵاتییە ئێزدیانە کوتایی پێ بێت، ئەوا هاووڵاتییانی زاخۆ مەڕ و ماڵاتەکانییان بەردایە نێو دەرامەت و کشتوکاڵی ئەوان بە پاساوی ئەوە موڵکە هی ئەوانە، ئەمە بوتە هۆکاری شەر.

گوتیشی، لە ئەنجامی ئەو شەرە 20 کەس تەنیا لە نێوان ئێزدییەکان هەن کە بەشێک لەو بریندارانە ژنن، و شەوی ڕابردوو هەمووان گەیەنراونه‌ته‌ نەخوشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ بۆ ئەوەی چارەسەری وەربگرن.

بەپێی زانیارییەکان سێ یاخود چوار بریندار لە خەڵکی زاخۆش هەن، ئێمە و گەلی ئێزدی لەسەر هیچ شتێک کە بەهای نەبێت شەر ناکەین، بەڵام ئەو هاووڵاتییانەی زاخۆ تا سەر ئێسکان ستەمیان لەو ئێزدیانە کردووه‌، هه‌ر بۆیە ئێزدییەکانیش وه‌ڵامییان دانه‌وه‌.

شەڕەکە لە نێزیک کەمپی چەم مشکو ڕوویداوە که‌ ناوچەییەکی کشتوکاڵییە، بەشێکی زۆری ئەو موڵکانە لەلایەن ئێزدییەکانەوە دەکرێتە دەرامەت و کشتوکاڵ.

زاخۆ/ نەوزاد هلوری


وشە - محەمەد میران