نوێنه‌رێكی دیاله له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بههاناوچوونی خێرای په‌رله‌مانی عێراق بۆ رزگاركردنی خه‌ڵكی دیاله له میلشیاشیعه‌كان به گرنگ و پێویست ده‌زانێ و داواكاره په‌رله‌مان په‌له بكات له گرێدانی كۆبونه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ركردنی بڕیار و ڕاسپارده تا حكوومه‌ت پابه‌ند بكرێ به ڕزگاركردنی خه‌ڵكی پارێزگایه‌كی عێراق له تاوانه‌كانی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی.
ڕه‌عه‌د ده‌هله‌كی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌سه‌ر لیستی ئئیتلافی نیشتمانی و نوێنه‌ری پارێزگای دیاله، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به "وشه"ی راگه‌یاند، یه‌كه‌مین داوای ئێمه له محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی عێراق گرێدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ته به دۆخی ته‌ناهی ته‌واوی ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله و تاوانی میلشیاكان، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ و شوێنی پێویست و گونجاو بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌و تاوانانه‌ی له سنووری پارێزگای دیاله ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌و نوێنه‌ره‌ی پارێزگای دیاله له خولی پێشتر سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی په‌رله‌مان بوو، به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێكیش پاشه‌كشه‌ی كرد له خۆكاندیدكردنی بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ئاماژه‌ی بۆئهوهیشكرد، هێشتا سه‌دان خێزانی سنوری پارێزگای دیاله به‌هۆی مه‌ترسی گروپه میلشاكان نا‌وێرن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ناوبراو داواكه‌ی به‌خێرا پێناسكرد چونكه هه‌ندێك كار ماوهبخرێته خشته‌ی كاره‌كانی په‌رله‌مانه‌وه، به‌ڵام پێداگری كرد، به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی دیاله ده‌بێ یه‌كێك بێت له بڕیار و ڕاسپارده‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی ئێسته یاخود داهاتووی پێوهپابهند بكرێ.
له‌مانگه‌كانی كۆتای 2014وه میلشیاشیعه‌كان له سنوری پارێزگای دیاله جێگیربوونه و به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی تاوان، به‌هۆی مه‌ترسی میلیشاكانه‌وه هێشتا له سنوری گه‌رمیان، نزیكه‌ی 40 هه‌زار ئاواره‌ی دیاله ماون و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ زێدی خۆیان، ئه‌وه‌یش به گووته‌ی به‌رپرسی لیژنه‌ی مرۆیی له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی