دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ پێنجشه‌م تاوانبارێك ته‌قه له هاووڵاتییه‌ك ده‌كرێت له لایه‌ن كه‌سێكه و هه‌ڵدێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئه‌یلوول، بنكه‌ى سه‌رای سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی تۆمه‌تباره هه‌ڵهاتووه‌كه‌ى ده‌ستگیر كردووه.
له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێدا هتاووه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی ئاشكراى كردووه، كه ئەمڕۆ هه‌ینى 21ی ئه‌یلوول، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 - 31 تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕوونی كردووه‌ته‌وه كه دوێنى پێنجشه‌م، لەنزیك مزگەوتی گەورە لە شاری سلێمانی تۆمەتبار (ه، م) تەقەی لە (ش، ب) كردووه و هەڵاتووه، دواتریش هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دوای كۆكردنەوەی زانیاری ورد لەسەر شوێنی تۆمەتبار و بەدواداچوونی هێزەكانی پۆلیس توانرا ئەمڕۆ تۆمەتبار دەستگیر بكه‌ن.
ئاماژه به‌وهیش كراوه، كه ئێسته تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 405 - 31 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە، لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامه.