پۆسته‌ر و وێنه‌ی كاندانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له سنوری گه‌رمیان كه‌وتووه‌ته بهرههڵمهتی دڕاندن و لێكردنه‌وه‌یان، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی پارتیش له سنوره‌كه ده‌ڵێ، به‌سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی ترسنۆك و ناحه‌زان ده‌ده‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 21 ئهیلوول، له لێدوانێكی بۆ "وشه" ڕه‌هیڵ جاف، به‌رپرسی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردن و گوته‌بێژی لقی 22ی گه‌رمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕای گه‌یاند، به‌داخه‌وه له دنیای دیموكراسیدا ڕێكلامكردن مافێكی ئاسایی و یاسایی كاندیدی هه‌موو حزبێكه لهههرناوچهیهك، به‌ڵام به‌داخه‌وه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌لێشاو په‌لاماری وێنه و پۆسته‌ری كاندیده‌كانی لیستی ژماره 183ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌درێت.
گوتیشی، كردنه ئامانج و لێكردنه‌وه‌ی پۆسته‌ر و وێنه‌ی كاندیده‌كانی پارتی نیشانه‌ی ترسه له‌سه‌ركه‌وتنی پارتی له‌م پرۆسه هه‌ڵبژاردنه، چونكه پارتی خاوه‌نی جاوهرێكی بێشوماره.
جاف ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه پۆسته‌ر دڕاندن نیشانه‌ی گه‌وره‌یی پارتی و كاندیده‌كانیه‌تی، ئه‌وه‌یش وه‌ك كارێكی ترسنۆكانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن پێیان ده‌ڵێن شه‌وی 30ی ئهیلوول به ده‌نگی جه‌ماوه‌ری خۆراگری پارتی، سه‌ركه‌وتنی پارتی دیموكراتی كوردستانیان له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین ئه‌وه‌یش باشترین وه‌ڵام ده‌بێت بۆیان.
بڕیاره ڕۆژی 30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێ، به‌هۆی ههڵوێستهنهتهوهیهكانی ساڵانی ڕابردووی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان و ده‌ست تیكه‌ڵ نه‌كردن له‌گه‌ڵ میلشیا شیعه‌كان و سوپای عێراق، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ پارتی دیموكراتی كوردستان كه به لیستی 183 به‌شداری كردووه زۆرینه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بینێ.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی