بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی كه‌ناڵی یه‌كه‌م و فه‌رمیی عه‌ره‌بستانی سعوودیدا، خانمان ده‌ستیان به پێشكه‌شكردنی هه‌واڵه سه‌ره‌كییه‌كان له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن كرد.
یه‌كه‌م كچه بێژه‌ر به‌ناوی "ویئام ده‌خیل"، ئه‌و مێژووه‌ی له‌و كه‌ناڵه بۆخۆی تۆمار كرد، كه دوێنێ پێنجشه‌م 20ى ئه‌یلوول یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنى بووه.
شایه‌نى باسه، له مێژووى ڕاگه‌یاندنى سعوودییه‌دا ئه‌مه یه‌كه‌م جاره به فه‌رمى نێك به ڕووخساری دیاره‌وه و به‌بێ په‌چه، به‌بۆنه‌ی ده‌ست پێ كردن و دروشمی نوێی كه‌ناڵی فه‌رمیی عه‌ره‌بستانی سعوودی، له‌سه‌ر شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه له‌گه‌ڵ پیاوێكى میدیاكاری ئه‌و وڵاته ده‌ركه‌وێت.