نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی کوردستان

:: AM:09:50:22/09/2018 ‌

 

ئەمڕۆ شەموو 22ی ئەیلوول نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و  199دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 234 هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 205هەزار دینار

 

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  175 هەزار دینار

 

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

 

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 199دۆلار و نرخی 100 دۆلاریش بە 121  هەزار  و 100  دینار دەستنیشان كراوە.

 

نرخی دراو

 

نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

100 دۆلاری ئەمەریكی: 121هەزار  و 100 دینار.

 

100 یۆرۆ: 142 هەزار و 500  دینار.

 

100 پاو‌ند: 158 هەزار   و 300  دینار

 

100 لیرەی توركی:  19  هەزار و 250 دینار.

100 هەزار تمەن: 8  هەزار و 750  دینار

 

100 یۆرۆ: 117 دۆلار و 45 سەنت

 

100 پاوند:130 دۆلار و 67سەنت



وشە - سلێمان تاشان