پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زێ و باران له‌م شاره‌ی كوردستان ده‌بارێ

:: AM:09:56:22/09/2018 ‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی كوردستان ڕاگه‌یاند.

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه‌" نێردراوه‌ و تێیدا هاتووه‌، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه‌ ده‌بێ، له‌ هه‌ولێر و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌وری جیا جیا، له‌ سلێمانی ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری پرووشكه‌ باران له‌ ناوچه‌ شاخاویییه‌ سنووررییه‌كان، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 40 پله‌ و نزمترین پله‌یش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.

هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌ هه‌مانشێوه‌ ئاسمانی كوردستان له‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆی وه‌رزی گه‌رمی ساڵانه‌ ده‌بێ، له‌ هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك و كه‌ركووك، ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌وری جیا جیا، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 38 پله‌ و نزمترین پله‌یش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.







وشە - باز ئه‌حمه‌د