له پێشوازیی ژنه مسوڵمانێكی چێشتلێنه‌ری ناسراو له كۆشكی شاهانه‌ی به‌ریتانیا، شازاده هاری ویستی ئه‌ملاولای ژنه‌كه ماچ بكات، به‌ڵام ئه‌و ژنه نه‌یهێشت و شازاده‌ی شه‌رمه‌زار كرد.
له كۆشكی شاهانه‌ی كنسینگتۆن له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا، شازاده هاری و میگان مێركڵی خێزانی پێشوازییان له زههیرا گاسوالای به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵگه‌ی "Hubb Community Kitchen"ی تایبه‌ت به چێشتلێنان، له ئاهه‌نگی بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی فێركاری چێشتلێنانهكهی میگان كرد.
میگان له پێشوازی خاتوو گاسوالادا هه‌ردوو لای ماچ ده‌كات و ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات، كاتێكیش نۆره‌ی پێشوازیكردنی شازاده هاری دێپ، گاسوالا ڕێی نادات ماچی بكات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌وڵدانه‌كه‌ی شازاده هاری پووچه‌ڵ ده‌هێنێته‌وه، ناچار سێ جار ماچی هه‌وا ده‌كات.
ئه‌م دیمه‌نه له‌ناو میدیاكانی به‌ریتانیا و دنیایشدا ده‌نگی دایه‌وه، بوو به بابه‌تێكی زه‌قی ناو خه‌ڵك، ئه‌م شهرمهزاركردنهی شازاده هه‌ر باس ده‌كرێته‌وه، له كاتێكدا ژنه‌كه كه مسوڵمانێكی پێڕهوكهری ئاین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی، هیچ سووكایه‌تییه‌كی به شازاده نه‌كردووه، ته‌نیا ئه‌و شته‌ی كردووه كه ئاینه‌كه‌ی داوای لێ ده‌كات و خۆی باوه‌ڕی پێیه‌تی، ئه‌مه‌ش لای شازاده و كه‌سانی تێگه‌یشتوو شتێكی ئاسایییه.