سەرۆكی ریال مەدرید هۆكاری رۆیشتنی رۆناڵدۆی ئاشكرا كرد

:: AM:11:09:22/09/2018 ‌

فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یەكەمجار هۆكاری سەرەكی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی لە تیپەكەیان بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ئاشكرا كرد.

رۆناڵدۆ لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی رابردوودا دوای 9 ساڵ مانەوە لە ریزی یانەی ریال مەدرید، دواجار یانەكەی جێهێشت و بە گرێبەستێكی 4 ساڵە بە بەهای 112 ملیۆن یۆرۆ و بە مووچەی ساڵانەی 30 ملیۆن یۆرۆ رووی یانەی یۆڤێنتۆس كرد.

پێرێز بە رۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی راگەیاند: رۆناڵد بەهۆی هەندێ هۆكاری تایبەت بەخۆیەوە ریزی یانەی ریال مەدریدی جێهێشت.

زیاتر گوتی: زێنەدین زێدانی راهێنەری پێشووی یانەكەشمان بەهەمانشێوە بەهۆی هەندێ هۆكاری تایبەت بە ژیانی خۆیەوە لە كۆتایی وەرزی رابردوو یانەكەمانی جێهێشت.

سەرۆكی ریال مەدرید هەروەها گوتی: تەنیا دەتوانین ئەوە بڵێین سوپاسی رۆنالدۆ بكەین لەبەرامبەر ئەم خزمەتە گەورەیەی لە ماوەی رابردوو پێشكەش بە یانەی ریال مەدریدی كرد.

راشی گەیاند كە رۆناڵدۆ دووەم باشترین یاریزانی مێژوویی تیپەكەیان بووە لە دوای ئەلفرێدۆ دی ستیڤانۆ، جەختیشی كردەوە كە یانەی ریال مەدرید بۆ هەمیشە ماڵی خۆیەتی هەر كاتێك بیەوێ.

پێرێز ئاشكراشی كرد كە گرێبەستی فرۆشتنی رۆناڵدۆ بەبەراورد لەگەڵ سەرجەم گرێبەستەكانی ئەمساڵی یانەی ریال مەدرید باشترین بووە، جەختیشی كردەوە كە ئەوان بە باشترین پارە كە هیوایان بۆ دەخواست ئەم ئەستێرەیان فرۆشتووە، چونكە دەستەوارەیەكی زۆریان بۆ كڕینی پێشكەش نەكرابوو.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م