كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له هه‌وڵدایه كێشه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان كه تۆمه‌تی تیرۆریان له‌سه‌ره و بڕیاری گرتنیان بۆ ده‌ركراوه، به شێوازی سیاسی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی له دادگاكان بپارێزێ. به‌ڵام پارتی رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "ده‌ست له كاروباری دادگا وه‌رناده‌ن".
به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌رده‌ست "وشه" كه له سه‌رچاوه‌ی ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌وه وه‌ری گرتوون، ٣٥ ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به تۆمه‌تی به‌شداریی یان هاندانی تیرۆر له هه‌رێم سكاڵایان له‌سه‌ره و بڕیاری گرتنیان بۆ ده‌رچووه، به‌ڵام ئێسته كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له هه‌وڵدایه ئه‌و دۆسیه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی چاره‌سه‌ر بكات و دۆسیه‌ی ئه‌ندامه‌كانیشی له دادگاكان دابخرێن. چاودێرێكی سیاسی ئه‌مه وا لێك ده‌داته‌وه "كۆمه‌ڵ كه هه‌میشه ده‌ڵێن ده‌بێ یاسا سه‌روه‌ر بێت، كه ده‌گاته سه‌ر خۆیان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه".
بیلال سلێمان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، تۆمه‌تی سه‌ر ئه‌ندامانیان زیاتر له‌لایه‌ن پارتییه‌وه دروست ده‌كرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ پارتی ئه‌و دۆسیه‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردووی كۆمه‌ڵ و پارتیدا، پرسی چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌ی ئه‌ندامه‌كانیان كه دادگا داوای كردوون، یه‌كێك بووه له پرسه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌كان.
بیلال سلێمان زیاتر گوتی، "پارتی باسی یه‌كڕیزی و برایه‌تیمان له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام تۆمه‌تی تیرۆر و بوختان و قسه‌ی نه‌شیاو بۆ كادرانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دروست ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی ئه‌و یه‌كڕیزی و برایه‌تییه‌یه كه پارتی هه‌میشه داوا له لایه‌نه‌كان ده‌كات."
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، تا ئێسته پارتی وه‌ڵامێكی ته‌واوه‌تی نه‌داوه‌ته‌وه به كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه و وه‌ك دۆسیه‌یه‌كی یاسایی سه‌یری ده‌كات نه‌ك حزبی.
ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه‌ی كۆمه‌ڵ ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه "ئێمه وه‌ك تۆمه‌ت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌مان ناكه‌ین كه داوا كراون، چونكه كه‌یسێكی سیاسییه و زانیاریی ئه‌وه‌شم نییه پارتی له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه وه‌ڵامی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دابێته‌وه."
دواین بڕیاری دادگا بۆ سه‌لیم شووشكه‌یی په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له عێراق ده‌رچوو كه به تۆمه‌تی هاندانی تیرۆر، بڕیاری گرتنی بۆ ده‌رچووه و تا ئێسته نه‌گیراوه.
له به‌رانبه‌ردا عه‌لی حوسێن به‌رپرسی مه‌كته‌بی پێوه‌ندییه نیشتمانییه‌كانی پارتی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، پارتی ده‌ستكاری دادگا و كاری یاسا ناكات و ده‌بێ دادگاكان سه‌ربه‌خۆیی ته‌واویان له بڕیارداندا هه‌بێت.
ئه‌وه‌یشی گوت، "ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان پێوه‌ندیی به یاساوه هه‌بێت، به لێبوردنی پارتی چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ به یاسا یه‌كلا بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسێكی سیاسی هه‌بێت، ده‌كرێ ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكه‌ین."
به‌بڕوای شاره‌زایانی ئیسلامی سیاسی، لایه‌نه ئیسلامییه‌كانیش تا ئه‌و ئاسته سه‌روه‌ریی یاسایان قبووڵه كه دووره له خۆیانه‌وه و هه‌ركات گه‌یشته سه‌ر خۆیان، ئه‌وانیش هه‌وڵی پێشێلكردنی ده‌ده‌ن.
به‌همه‌ن تاهیر پسپۆڕی ئیسلامی سیاسی بۆ "وشه"ـی ڕوون كرده‌وه، "لایه‌نه ئیسلامییه‌كان پێچه‌وانه‌ی ئه‌و خواست و بانگه‌شه‌یه ده‌وه‌ستنه‌وه كه به‌رده‌وام داوای ده‌كه‌ن، ئه‌ویش یاسا سه‌روه‌رییه".
ئاماژه‌ی دا، "ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵ ئه‌و بڕیارانه‌ی سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی به ناڕاست ده‌زانێت، ده‌ی فه‌رموو ئه‌وه‌نده دڵنیان دادگا بێتاوانییان ده‌سه‌لمێنێت، بیكه‌ن و ده‌توانن بیكه‌ن به بانگه‌شه‌یش، به‌ڵام گفتوگۆكانیان له‌ژێر په‌رده‌وه سه‌لمێنه‌ری تێوه‌گلانی ئه‌ندامه‌كانیانه."
به‌شێك له‌و ٣٥ كادره‌ی كۆمه‌ڵ كه تۆمه‌تی تیرۆریان له‌سه‌ره له گرتووخانه‌ن و به‌شێكیشیان تا ئێسته نه‌گیراون به‌هۆی هه‌ڵاتنیان له سنووری هه‌ولێر.
پسپۆڕه‌كه‌ی ئیسلامیی سیاسی زیاتر گوتی، "كۆمه‌ڵ و هه‌ر لایه‌نێكی تری ئیسلامیش سه‌روه‌ریی یاسایان تا به‌رده‌رگه‌ی خۆیان ده‌وێت و كه گه‌یشته خۆیان، ئه‌وانیش هه‌وڵی پێشێلكردنی ده‌ده‌ن."
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال