دژە تیرۆری كوردستان لەسەر گەنجەكەی سلێمانی هاتە دەنگ

:: PM:01:34:22/09/2018 ‌
دژە تیرۆری كوردستان ئاشكرای كرد، ئەركی ئەوان پاراستنی ئارامی و ئاسایش و شكۆی  هاووڵاتییانە، بۆیە داوا لە گەنجە نانەواكەی سلێمانی دەكات پێوەندییان پێوە بكات بۆ چارەسەری كێشەكەی.

ئەمڕۆ شەموو 22ـی ئەیلوول، دژە تیرۆری كوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاوی كردووەتەوە، ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی و میدیا ناوخۆیییەكان بڵاو بووەوە و تیایدا چەكدارێكی (ی ن ك) لە سنووری پارێزگای سلێمانی هێرشێكی ناڕەوا دەكاتە سەر هاووڵاتییەك كە پیشەی نانەوایە و سووكایەتی پێ دەكات.

لە بەشێكی نووسراوەكەی دژە تیرۆری كوردستان هاتووە، گرتە ڤیدیۆكە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی، كاردانەوەی زۆری لێ كەوتەوە و‌ بووە مایەی نیگەرانی هەموو لایەكمان.
 
ئاماژەیان داوە، وەك دژە تیرۆری كوردستان كە ئەركی ئێمە پاراستنی ئارامی و ئاسایش و شكۆی هاووڵاتییانە، داوا لەو هاووڵاتییە دەكەین پێوەندی بە بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكات لە شاری هەولێر، بۆ ئەوەی چارەسەری پێویست بۆ كێشەكەی بكەین.

ماوەی چەند ڕۆژێكە گرتەیەكی ڤیدیۆی بڵاوی بووەتەوە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی كە كەسێك بە كلكه‌ دەمانچە لە كەسێك دەدات و داواشی لێ دەكات داوای لێبوردن بكات و گرتە ڤیدیۆكەشی بڵاو بووەتەوە.

كلیك لێره‌ بكه‌ن بۆ بینینی ڤیدیۆی هێرشی مافیاكه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و نانه‌وایه‌.




وشە - رامیار جەواد