فشاری دەروونی ڕووداوێكی باوە لە ژیانی رۆژانەدا، ئەو كاریگەرییانەی لەسەر پێست دروستی دەكات، دەبێتە هۆی تێكدانی پێست و هیلاك دەركەوتنی پێست، بەگوێرەی توێژینەوەكان بە گرتنەبەری ئەم هەنگاوانەی خوارەوە لە دەست ئەم گرفتە ڕزگارتان دەبێ.
یەكەم : چارەسەری وشكی پێستت بكە، كاتێك لەش هۆرمۆنی فشاری دەروونی زیاد دەكات، دەتوانێت كار لە چەندان نەخۆشی جۆراوجۆری پێست بكات، وشكبوونەوەی پێست دەبێتە هۆی لەدەستدانی درەوشاوەی پێست و پێست زیاتر هیلاك دەردەكەوێت، بۆ چارەسەركردنی پێستی وشك، پێویستە زۆر بە وریایییەوە پێست بشۆردرێت، بۆ ئەوەی تووشی ڕووشان و قڵیشان نەبێت.
دووەم: چارەسەری چرچی دوای
فشاری دەروونی، دروستبونی چرچی پێوەندیەكی زۆری هەیە بە فشاری دەروونییەوە. چرچی پێست ڕێ لە دەردانی چەوری پێست دەگرێ باشترە زەیتە سروشتییەكان بەكاربهێنرێت وەكو زەیتی گوێز هیند، چونكە بڕێكی زۆر دژەئۆكسیدی تێدایە و ڕێ لە پیربوونی پێشوەخت دەگرێ، ئەم زەیتە شێداركەرەوەیەكی سروشتییە و یارمەتی كەمكردنەوەی چرچی پێست دەدات، بەكارهێنانی زەیتی زەیتوون زۆر گرنگە بۆ پێست، چونكە بڕێكی زۆر ڤیتامین A, E و دژەئۆكسیدی تێدایە، لەگەڵ ڕەگە ئازادەكان شەڕ دەكات، پێویستە رۆژی دووجار بە زەیتی زەیتوون پێستت بشێلیت.
سێیەم: برین و شێواوی پێست، فشاری دەروونی دەبێتە هۆی بەرهەمهێنانی بڕێكی زۆر چەوری پێست و بەمەش پێست زیاتر تووشی برین و شێوان، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم گرفتەی پێست بكرێت، پێویستە رۆژی دووجار ماسكی هەنگوین و ماست بەكاربهێنرێت بۆ پێست بۆ ئەوی پێست هێور ببێتەوە و پارێزگاری لە شێداری پێست بكات و ڕێ لە دروستبوونی زیپكە بگرێت.
چۆنیەتیی دروستكردنی ئەم ماسكە:
تێكەڵكرنی یەك كەوچك ماست لەگەڵ یەك كەوچك هەنگوین، پاشان بەكارهێنانی بۆ پێستی دەموچاو بۆ ماوەی 10 خولەك و پاشان سرینەوەی بە پارچە پەڕۆیەكی تەڕ.