ژنان خاوه‌ن جه‌سته‌یه‌كی ناسك و هه‌ستیارن، ئه‌مه‌ش وای كردووه چه‌ندان نهێنی جیاواز له‌و جه‌سته‌یه‌یان و ڕه‌فتاره‌كانیان دروست بێت، كه به ده‌گمه‌ن خه‌ڵك ده‌توانن دركی پێ بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی "
sci-ne"ی عه‌ره‌بی، له ڕاپۆرتێكیدا به‌شێك له‌و نهێنییانه‌ی جه‌سته‌ی ژنانی ئاشكرا كردووه كه باشتره چیتر به شاراوه‌یی نه‌مێنێته‌وه و له پێناو پاراستنی ته‌ندروستی ژناندا ئاشكرا بكرێن.
_ له كاتی خه‌ودا زۆر هه‌ستیارن: ژنان به‌ده‌م خه‌ویشه‌وه هه‌ستیارن و به ده‌نگه كاریگه‌ره‌كان زۆر زوو خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش سوودێك و زیانێكی هه‌یه، سووده‌كه‌ی ئه‌وه‌یه زوو به هانای منداڵه‌كانیانه‌وه ده‌چن و ناهێڵن بگرین، زیانه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه به ساده‌ترین ده‌نگ خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه و زوو خه‌ویان لێ تێك ده‌چێت.
_ یه‌كێك له مه‌مكه‌كانی ژن گه‌وره‌تره له‌وه‌ی تری: له‌وانه‌یه تۆ ژن بیت و ئه‌م هه‌واڵه‌ت نه‌زانیبێ، به‌رده‌وام خۆت به ناته‌واو زانیبێت چونكه مه‌مكت به‌و شێوه‌یه‌یه، به‌ڵام هیچ دوودڵی ناوێت چونكه شته‌كه سروشتییه و هه‌موو ژنێك له دنیادا به‌و شێوه‌یه دروست بووه.
_ بوونی چه‌ورییه‌كانی سه‌ر پێستت ئاسایین: ئه‌و چه‌ورییانه‌ی به سیلۆلیت له ناو خه‌ڵكدا ناسراون، كه وشه‌یه‌كی پزیشكی نییه و ته‌نیا له یۆنانیدا به مانای ژنی پێگه‌یشتوو دێت، به‌هۆی گه‌وره‌بوون و تێپه‌ڕبوونی ته‌مه‌نه‌وه له شوێنه جیاوازه‌كانی جه‌سته‌وه دروست ده‌بن، زۆر ئاسایییه و هیچ زیانێكی نییه، له هه‌ر 40 ژنێكدا ته‌نیا یه‌ك دانه‌یان نییانه.
_ ژنان له پیاوان زووتر ده‌خۆنه‌وه: گه‌ده‌ی ژن به شێوه‌یه‌ك دروست بووه كه زووتر ده‌توانن خواردنه‌وه كحوولییه‌كان هه‌رس بكه‌ن و بیخۆنه‌وه.
_ به‌رده‌وام گه‌شه ده‌كه‌ن: ژن تا ته‌مه‌نی 20 ساڵیش هه‌ر جه‌سته‌ی گه‌شه ده‌كات و وه‌ك تازه باڵغبوویهك زیاد ده‌كات و گۆڕانكارییه‌كانی به‌سه‌ردا دێت، بۆ ئه‌مه‌ش وا باشتره تا ئه‌و ته‌مه‌نه و به‌رده‌وامیش خۆراكی ته‌ندروست بخۆن و گرنگی به ڕاهێنانه‌كان بده‌ن.