له كه‌مپینێكی تایبه‌تدا، هاوكاری مادی بۆ نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه له شاری هه‌ولێر ئاماده ده‌كرێت، هاووڵاتییان ده‌توانن به به‌خشینی پاره، كڕینی خۆراكه ئاماده‌كراوه‌كان یان تابلۆ، هاوكاریی نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو، له هه‌ولێر كه‌مپینێك بۆ هاوكاری زیبای تووشبوو به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و نه‌خۆشانی تری هه‌مان نه‌خۆشیی ساز ده‌كرێت، تێیدا میوانان ده‌توانن به كڕینی تابلۆ و خۆراكه‌كان یان پێدانی پاره هاوكاری نه‌خۆشه‌كان بكه‌ن، كه ده‌بێته ڕێخۆشكه‌ر بۆ هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێر تا به‌شداربن له كه‌مپینی هاوكاریكردنی نه‌خۆشانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا.
"سۆز به‌یات" خاوه‌ن بیرۆكه و پرۆژه‌كه به "وشه"ی گوت: "كه‌مپینه‌كه‌مان به ناوی زیبا خانی تووشبووی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ناو ناوه "زیبای گوڵ"، هاووڵاتییان ده‌توانن به به‌خشینی هه‌زار دیناریش بێت هیوای مانه‌وه له ژیان بۆ زیبا و هاوڕێكانی بگه‌ڕێننه‌وه و ببنه یارمه‌تیده‌ری نه‌خۆشه‌كان".
زیاتر گوتی: "ئێمه وه‌ك گرووپی هاوكارییه‌كانی سۆز له نزیكه‌وه ئاگاداری ڕه‌وشی ته‌ندروستی زیباین، بۆیه دوای ئه‌وه‌ی جارێك ڕێگریمان لێ كرا و كۆسپ هاته سه‌ر ڕێمان، دووباره ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تی هاوكاریكردنه‌كه كرده‌وه و ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر پاره كۆ ده‌كه‌ینه‌وه بۆ نه‌خۆشه‌كان".
له‌م كه‌مپینه‌ی ئه‌مڕۆدا ده‌توانن به به‌خشینی پاره، كڕینی خۆراكه‌كان، ڕه‌نگكردنی ڕووخساری منداڵان به بۆیه، كڕینی تابلۆ به‌شداری كه‌مپینه‌كه بكه‌ن و ببنه هاوكاریی پڕۆژه‌كه، كه سه‌عات پێنجی ئێواره له پاركی شانه‌ده‌ر ده‌كرێته‌وه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانی