ڕێزگرتن و جێبه‌جێكردنی بنه‌ماكانی ئه‌ته‌كێتی هه‌ڵسوكه‌وتكردن، یه‌كێكن له جوانترین هه‌نگاوه‌كانی دروستكردنی كه‌سایه‌تی به‌هێز و شكۆدار، كه هه‌موو كه‌س نازانێت چۆنن و چۆن پێڕه‌ویان بكات.
ماڵپه‌ڕی
sci-ne عه‌ره‌بی، چه‌ند نموونه‌یه‌ك له‌و ئه‌ته‌كێتانه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌موو تاكێك پێویستن و تۆش ناچاری پێڕه‌ویان بكه‌یت.
ئه‌ته‌كێته‌كان باس له هه‌موو قۆناغ و دیارده جیاجیاكانی ڕۆژانه‌ت ده‌كات، لێره‌دا چه‌ند نموونه‌یه‌كیان باس ده‌كه‌ین:
_ كاتێك كه‌سێك بۆ خوانێك بانگهێشت ده‌كه‌یت بڵێ "داوه‌تی منی" ئه‌گه‌ر ویستت تۆ پاره بده‌یت، ئه‌گه‌ریش ویستت هه‌ر كه‌س و پاره‌ی خۆی بدات بڵێ "با بڕۆین نانێك له فڵان جێ بخۆین"، له‌م حاڵه‌ته‌دا ده‌توانی له‌وێ داوای لێ بكه‌یت تۆ پاره بۆ ئه‌و كه‌سه بده‌یت، به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خانم بوو، واته شێوازی قسه‌كردنه‌كه‌ت به ڕاستی بكه و گله‌یی له پاره‌دان یان نه‌دانی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت مه‌كه.
_ بۆ هیچ ماڵ، ئۆفیس یان سه‌ردانكردنێك مه‌ڕۆ، ئه‌گه‌ر زووتر پێوه‌ندیت پێوه نه‌كردووه و ئاگادارت نه‌كردوونه‌ته‌وه.
_ له شوێنه گشتییه‌كان مۆبایل له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ت دامه‌نێ، چونكه ئه‌مه نیشانه‌ی بێ ئاستیی تۆ و ڕێزنه‌گرتنت له ڕه‌وش و كه‌سایه‌تییه‌كانی به‌رانبه‌رته، باشتره له‌و كاتانه‌دا مۆبایل دوور له‌به‌رچاوی به‌رانبه‌ره‌كه‌ت دانێی.
_ له‌گه‌ڵ هیچ كچێك ژووان مه‌به‌سته، ئه‌گه‌ر ئیشێكی گرنگت به مۆبایله‌كه‌ت هه‌یه، چونكه ئه‌مه تووڕه‌ی ده‌كات و ڕێزت كه‌م ده‌بێته‌وه لای ئه‌و.
_ پیاو جانتای ژن به ده‌ستییه‌وه ناگرێت، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئه‌مه‌ی له‌به‌ر تۆ كرد، ڕێزی بگره.
_ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێك پیاسه‌ت ده‌كرد و سڵاوی له یه‌كێك كرد كه تۆ نایناسی، تۆش سڵاو له‌و كه‌سه بكه‌وه، ڕه‌نگه ببێته ناسیاوت.
_ به‌رده‌وام با پێڵاوه‌كانت خاوێن بن.
_ ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی گرنگت هه‌بوو ویستت له‌گه‌ڵ كه‌سێك قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ی، هه‌رگیز به مۆبایل مه‌یكه، با بابه‌ته‌كه به گرنگی بمێنێته‌وه و بڕۆ له نزیكه‌وه قسه بكه‌ن.
_ ئه‌گه‌ر كه‌سێك تووڕه‌ی كردیت، وه‌ڵامی مه‌ده‌وه و ده‌نگت له‌سه‌ری به‌رز مه‌كه‌وه، به‌مه ده‌چیته ڕیزی ئه‌وه‌وه، باشتره بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت.
_ پیاو ده‌بێت هه‌نگاوه‌كانی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی بێت و پێشی نه‌كه‌وێت.
_ ئه‌م شتانه بۆ هه‌میشه به نهێنی له ژیانتدا بهێڵه‌وه: ته‌مه‌ن، سامان، كێشه خێزانییه‌كان، ئاین، كێشه ته‌ندروستییه‌كان، بابه‌تی سۆزداری، دیارییه‌كانت.