لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەكاری دەكاتەوە بۆ یاریكردن بەبێ ریشە خۆڵەمێشییەكەیەوە كە ماوەیەكی درێژە نەیتراشیوە.
رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی بڵاوی كردەوە: میسی دوای ماوەی زیاتر لە ساڵێك بۆ یەكەمجار ریشی تاشیوە و سبەی یەكشەمیش لە یارییەكەی نێوان بەرشەلۆنە و گیرۆنا لەنێو یاریگەی كامپ نوو لە گەڕی پێنجی خولی ئیسپانیا بەبێ ریش دەردەكەوێتەوە.
رۆژنامەكە تۆژینەوەیەكی لەبارەی ئەنجام و دەستكەوتەكانی میسی لەماوەی بوونی ریش و بەبێ ریش ئەنجامداوە كە تێیدا دەركەوتووە ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە بەبێ ریش یاری زیاتری ئەنجامداوە، بەڵام بە ریش ئاست و ئەنجامی باشتر بووە.
لە تۆژینەوەكەدا دەركەوتووە میسی بەبێ ریش 531 یاریی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە و تێیدا 453 گۆڵی تۆمار كردووە، لەبەرامبەریشدا بە ریش 112 یاریی ئەنجامداوە و 106 گۆڵی تۆمار كردووە.
واتە رێژەی تۆماركردنی گۆڵ لەلایەن میسی بەبێ ریش برێتی بووە لە 85% لە هەر یارییەكدا، بەڵام رێژەی تۆماركردنی گۆڵ بە ریش برێتی بووە لە 95% لە هەر یارییەكدا.