له‌ میسڕ یه‌كه‌م ڕۆمانی نووسه‌رێكی كورد چاپ ده‌كرێ

:: PM:05:57:22/09/2018 ‌
سه‌نته‌ری قاهیره‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى كوردی، هه‌ستا به‌ چاپكردنى یه‌كه‌م ڕۆمانی كوردی، ئه‌ویش ڕۆمانی (هروب نحو القمه‌ - هه‌ڵاتنێك به‌ره‌و لووتكه‌)‌ی نووسه‌ری كوردستان "ئه‌حمه‌د زاوێته‌یی"ییه‌.

ئه‌و ڕۆمانه‌ وه‌ك یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی سه‌نته‌ری قاهیره‌ بۆ توێژینه‌وه‌ى كوردی بۆ ناساندنی ئه‌ده‌ب و نووسه‌ر و داهێنه‌ره‌كانی كورد له‌ باری ئه‌ده‌بدا، و دیسان بۆ ئاماده‌كردنی پرد له‌ نێوان داهێنه‌ره‌كانی میسڕی و كورد له‌ ڕێگای بڵاوكردنه‌وه‌ به‌رهه‌مه‌ كوردییه‌كان له‌ میسڕ دروست بووه‌.

(هروب نحو القمه‌) یه‌كه‌م رۆمانی نووسه‌رێكى كورده‌ له‌ میسڕ چاپ بكرێت، كه‌ چاپی یه‌كه‌م له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌رچوو بوو ساڵی 2017، ئه‌و كات‌ پێشوازیێكی زۆر باشی لێكرا له‌ ناوه‌نده‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌یش چاپی دووه‌مه‌ كه‌ پێش چه‌ند ڕۆژێك له‌ قاهیره‌ وه‌شێنراوه‌.

ڕۆمانه‌كه‌ باسی كۆڕه‌وه‌ ملیۆنییه‌كه‌ی گه‌لی كورد ده‌كات له‌ سه‌ره‌تایی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ته‌ی رابردوو. ڕۆمانی هه‌ڵهاتن به‌ره‌و لووتكه‌ نوێترین ڕۆمانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاوێته‌ییه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی 26 ساڵ نووسیویه‌تی، ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی نووسه‌ر له‌ ماوه‌ی ته‌نیا دوو مانگ ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری درووست كرد له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان و بریاره‌ به‌شداری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌ جیهانییه‌كان بكات.

ئامانج له‌ نووسینی ئه‌م ڕۆمانه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی، وه‌ك نووسه‌ر ئاماژه‌ی بۆ كردووه‌، ئیتر پێویسته‌ مه‌ینه‌تییه‌كانی كورد بۆ خوێنه‌ری ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بگوازرێته‌وه‌ ئه‌وان له‌ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئێمه‌ تێبگه‌ن و هه‌موو ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ هه‌ڵانه‌ی به‌ناوی ئێمه‌ی كورده‌وه‌ كراوه‌ له‌ لایان ڕه‌شی بكه‌ینه‌وه‌ و  بزانن چه‌ند گه‌لێكی خۆڕاگرین تابووینه‌ به‌ هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ.


وشە - محەمەد میران