كچه هونه‌رمه‌ندی گورانیبێژی كورد "به‌هار حسكۆ" كه خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه و له سوید ده‌ژیت، له ساڵیادی ڕیفراندۆمی كوردستان دڵی خوی ده‌كاته‌وه و بۆ "وشه" ڕای ده‌گه‌ینێت، ڕیفراندۆم ئه‌و هه‌ناسه‌یه یه پێی ده‌ژین و خه‌ونێكی دێرینی گه‌له‌كه‌مانه هه‌ر ده‌بێ ڕۆژێ به سه‌ربه‌خۆیی یه‌كجاره‌كی بكه‌ین.
به‌هار ساڵی پار به چه‌ندان ئاهه‌نكی جیا جیا له سوید بشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ڕیفراندۆم كرد.
وه‌ك بۆ "وشه" گوتی، ئیسته چووه‌ته كۆرسێكی تازه‌ی شانۆ و ده‌یه‌وی ببێ به ئه‌كته‌ری بواری شانۆ و سینه‌ما و دراما و حه‌زیكی زۆری بۆ ئه‌و بواره هه‌یه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ریكلامێكی ته‌له‌فزیۆنی سویددا نواندنی كرد.
به‌هار حه‌سكۆ باس له‌وه ده‌كات له ساڵی 2012 دا دركی به‌وه كردووه كه ده‌نگی خۆشه و پاشان كۆرسی میوزیكی فۆلكلۆری له ستۆكھۆڵم خوێندووه تا زیاتر په‌ره بدات به ده‌نگ و تواناكانی.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌نی 27 ساڵه و زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و سودی ده‌زانێت و قسه‌یان پێده‌كات، توانای هه‌یه به 25 زمان گۆرانی بڵێت.